نووسینگهی عهبادی: ههوڵی دابینكردنی ئارامی دهدهین
K24 - بهغدا:
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی ئامادەکاری بۆ كۆبوونەوەی ئارامی پەرلەمان دەکات.
نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت : حکومەتی عێراق خەریکی ئامادەکارییە بۆ رێگە خۆشکردن و پێدانی گەرەنتی ئەمنی بۆ ئەوەی كۆبوونەوەی فراوانی پەرلەمانی عێراق بكرێت.
نووسینگەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەشڵێت : حکومەت کارەکانی خۆی بەشێوەیەکی ئاسایی و دەستوری بەڕێوەدەبات.
ئەم بەیاننامەیەی عەبادی لە کاتێکدایە، چەند وەزیرێک دەستنیشانکراون بۆ ئەوەی شوێنی وەزیرانی پێشوو پڕبکەنەوە، بەڵام تائێستا ھەنگاوە یاساییەكانی نەبڕیوە.