ئهردۆغان داوا لە كۆمپانیاكان دەكات ھەلی كار بڕەخسێنن
K24 – ههولێر:
سەرۆكى كۆماری توركیا رایگەیاند، بۆ چارەسەركردنی بێكاری لەتوركیا چارەسەرێكی ئاسانی ھەیە، ئەویش پێشنیاز دەكەم، ھەر كۆمپانیایەك تەنیا یەك ھاوڵاتی دابمەزرێنێت.
رەجەب تەیب ئهردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لەكۆبونەوەیەكی لەگەڵ ژووری بازرگانی توركیا و لەبەرامبەر زیاتر لە 1 ملیۆن ئەندام رایگەیاند، چی روو دەدات ئەگەر ھەریەك لە ئێوە كەسێك لەكۆمپانیاكەی دابمەزرێنێت، بێگومان ئەنجام زیاتر لە 1 ملیۆن بێكار كاریان دەست دەكەوێت.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە ئەو پارانەی ھەمانە لەگەڵ خۆماندا نایانبەینە گۆڕ، بۆیە لەئێستادا پێویستە بەكاری بھێبێنین بۆ بوژاندنەوەی ئابووری.
ئهردۆغان، ئهوهشى گوت: بۆ چی كۆمپانیاكان زەرەر دەكەن، ئایا بەدامەزراندنی تەنیا كەسێك بێگومان نەخێر بەپێچەوانەوە سودمەند دەبن. بۆیە دەڵێم كە چارەسەركردنی كێشەی بێكاری ئاسانە.