سێ رۆژنامه‌نووسى ئيسپانى له سووريا ئازاد كران
سێ رۆژنامه‌نووسی ئیسپانی دوای 10 مانگ بێسه‌روشوێن بوون له سووریا، ئازادكران.
K24 – هه‌ولێر:
سێ رۆژنامه‌نووسی ئیسپانی دوای 10 مانگ بێسه‌روشوێن بوون له سووریا، ئازادكران.
حکوومەتی ئیسپانیا لە بەیاننامەیەکدا، رایگه‌یاند، سێ رۆژنامەنووسی ئیسپانی کە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوودا لەلایەن گرووپی توندڕەوی بەرەی نووسرە لە شاری حەلەبی باکووری سووریا رفێنرابوون، دوێنێ ئازادکران.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، جێگری سەرۆکی وەزیرانی ئیسپانیا، سرییا دی سەنتامەریا، لەدوای ئازادبوونی سێ رۆژنامەنووسەکە، بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ھەرسێکیان کردووە، کە ئێستا لە تورکیان.
میدیاکانی ئیسپانیا بڵاويانكردووه‌ته‌وه، سێ رۆژنامەنووسەکە ساڵی رابردوو بە قاچاخ چووبوونە ناو سووریا و پاش 10 رۆژ له مانه‌وه‌یان له‌و وڵاته، رفێنران.
به‌ره‌ى نووسره گرووپێكى چه‌كدارى ئيسلامييه و لقى سوورياى رێكخستنى ئه‌لقاعيده‌يه و گرووپه‌كه هه‌رچه‌نده به‌رهه‌ڵستكارى رژێمى سووريايه به‌ڵام وه‌ك رێكخراوێكى تيرۆريستيى له سووريا هه‌ژمار ده‌كرێت.