ده‌ستگيركردنى دوو رۆژنامه‌وانى تورك ئه‌مريكا نيگه‌ران ده‌كات
ئەمریکا نیگەرانی خۆیی راگه‌یاند، له زیندانیکردنی دوو رۆژنامەنووس لەلایەن حكوومه‌تی تورکیاوە.
K24 – هه‌ولێر:
ئەمریکا نیگەرانی خۆیی راگه‌یاند، له زیندانیکردنی دوو رۆژنامەنووس لەلایەن حكوومه‌تی تورکیاوە.
لە بەیاننامەیەکدا، جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، سەبارەت بە زیندانیکردنی دوو رۆژنامەنووسی تورک بەتۆمەتی ئاشکراکردنی نھێنییەکانی حكوومه‌تی تورکیا، رایگه‌یاند، واشنتۆن دووپاتیدەکاتەوە، کە پشتگیریی لە ئازادی رادەربڕین دەکات و داوا لە دەسەڵاتدارانی تورکیاش دەکەین پاڵپشتی لە میدیای سەربەخۆ و بێلایەن بکات.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتى: پێویستە تورکیا، کاتێک مامەڵە لەگەڵ رۆژنامەنووسان دەکات، پرەنسیپەکانی دیموکراسی له‌به‌رچاو بگرێت.
ھەردوو رۆژنامەنووسی رۆژنامەی جمھورییەتی تورکی، جان دوندار و ئێردەم گول، به‌تاوانی بڵاوكردنه‌وه‌ی نهێنییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و دروستكردنی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی، لەلایەن دادگایەکی شاری ئهستەمبۆڵ سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنرا.