موقتەدا سەدر ھۆشداری دەداتە ئێران
"دەچێتە بەرەكەی دیكە"
K24 - ھەولێر
رێبەر رەوتی سەدر لە عێراق كە ئێستا سەرپەرشتی خۆپێشاندانەكانی بەغدا دەكات، ھۆشداری داوەتە ئێران ئەگەر فشاری زیاتری بخەنە سەر دەچێتە بەرەی توركیا و سعوودیە.
رۆژنامەی حه‌یاتی لەندەنی له سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری ئێرانی بڵاویكردووه‌ته‌وه: "موقته‌دا سه‌در له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئێران، هۆشداریداوەته به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته و ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر فشاری زیاتری بۆ بهێنن، ئه‌وا ده‌چێته به‌ره‌ی توركیا یان سعوودیه".
به گوته‌ی سه‌رچاوه‌كان: "موقته‌دا سه‌در له شاری قوم سه‌ردانی گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه، كازم حائری كردووه‌و دواتر سه‌ردانی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایانی رابه‌ری ئێران، مه‌حموود هاشمی شاهروودی كردووه‌و پێی گوتووه، مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی گه‌یاندنی په‌یامێكه به به‌رپرسانی ئێران، كه ناتوانن بیروباوه‌ڕی نیشتمانییه‌كه‌ی پێ بگۆڕن".
ئەمە لە كاتێكدایە موقتەدا سەدر سەرپەرشتی خۆپێشاندانەكانی بەغدا و بەرەیەكی پەرلەمانی عێراق دەكات، ئەمەش ئێرانی نیگەران كردووە، چونكە كۆماری ئیسلامی نایەوێت لەو وڵاتانەی شیعە تێیاندا باڵا دەستە لە حوكمڕانی شكست بێنن.