به ڤیدیۆ.. به‌هۆی خۆشه‌ویستیان بۆ به‌شی وه‌رزشی كه‌ناڵه‌كه، تیپێكیان به نێوی كوردستان24 دامه‌زراندووه
كوردستان24 ئه‌گه‌رچی ته‌مه‌نێكی كورتی هه‌یه، به‌ڵام له‌م ماوه كه‌مه به‌شی وه‌رزشی ئه‌م كه‌ناڵه بینه‌رێكی زۆری وه‌رزشی بۆ خۆی كێش كردووه و له زۆرێك له شوێن و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی خۆشه‌ویستیان بۆ دیسكی وه‌رزشی كه‌ناڵه‌كه گه‌نجان و ئاره‌زوومه‌ندانی وه‌رزشی تیپێك داده‌مه‌زرێنن و ناوی كوردستان24 ـیشی لێ ده‌نێن.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، كۆمه‌ڵێك گه‌نجی شاری دهۆك به‌هۆی سه‌رسامبوونیان به رووماڵه‌كانی كوردستان24 به خوله نێوخۆییه‌كانی كوردستان، تیپێكیان دامه‌زراندووه و لۆكۆی كوردستان24ـیشیان له‌سه‌ر درێسه‌كانیان نه‌خشاندووه.