گۆڕانكاری به‌سه‌ر سزایه‌كه‌ی پلاتینی دا هات
سزادنه‌كه‌ی سێپ بلاتهریش وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی بەتۆمەتی گەندەڵی دارایی سێپ بلاتەرو میشێل پلاتینی لە مانگی مارسی ئەمساڵدا له لایه‌ن داگاوه و سزای راگرتنیان لە هەموو جۆرە چالاکیەکی وەرزشی بۆ دەرچو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دادگا گۆڕانكاری له سزایه‌كه‌ی پلاتینی كرد و هی بلاتهریشی ده‌ستكاری نه‌كرد. بەڵام تائێستا دادگای نێودەوڵەتی وەرزشی سزاکەی پلاتەری کەمنەکردووەتەوە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 9 مایۆی 2016، دادگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سزایه‌كه‌ی میشێل پلاتینی سه‌رۆكی پێشووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپای له 8 ساڵه‌وه بۆ 6 ساڵ كه‌م كرده‌وه، هه‌روه‌ها سزادارییهكهشی له 80 هه‌زار فرانكی سویسراییهوه بۆ 60 هه‌زار فرانكی سویسری كه‌مكرایه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، دادگای نێوده‌وڵه‌تی سزایه‌كه‌ی سێپ بلاته‌ری سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (FIFA)ـی وه‌ك خۆی هێشته‌وه.
له ماوه‌كانی رابردوو، پلاتینی له پێناو ئاماده‌بوون له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی یۆرۆی 2016 كه بڕیاره له مانگی داهاتوو له وڵاته‌كه‌ی به‌ڕێوه بچێت، تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی له كه‌یسه‌كه‌ی كرد، ئه‌مرۆیش دادگا گفتووگۆی له‌باره‌وه كرد و سزایه‌كه‌ی بۆ كه‌م كرده‌وه.