ئارسن ڤینگه‌ر چاوی له كڕینی یاریزانێكی ریال مه‌درید بڕیوه
رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانیا ئاشكرای كردووه كه راهێنه‌ری یانه‌ی ئارسێناڵ هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی ریال مه‌درید ده‌ست پێكردووه و داواشی له ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی كردووه له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی داهاتوو گرێبه‌ستی كڕینی ئه‌م یاریزانه ته‌واو بكه‌ن.
رۆژنامه‌ی Daily Express له ڕاپۆرته هه‌واڵێكدا بڵاوی كردۆته‌وه كه ئارسن ڤینگه‌ر زۆر به یاریزانی لاوی یانه‌ی ریال مه‌درید لوكاس ڤازكێز سه‌رسامه و ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو به‌رگی تۆپوه‌شێنه‌كان به‌م ئه‌ستێره تازهدهركهوتووه بپۆشێت.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، یۆرگن كلوپ راهێنه‌ری لیڤه‌رپوولیش راداره‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی لۆكاس ڤازكێز ڕاسپاردووه و رایگه‌یاندووه هاتنی ئه‌م یاریزانه بۆ یاریگه‌ی ئه‌نفیڵد سوودێكی زۆر به رێدز ده‌گه‌یه‌نێت.