رانیێری خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ری ئیتاڵیای وه‌رگرت
كڵاودیۆ رانیێری، ئه‌و راهێنه‌ره ئیتأڵیاییه‌ی كه سه‌ركردایه‌تی لیسته‌ر سیتی ئینگلیزی كرد له بردنه‌وه‌ی ناسناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ و میژوویه‌كی گه‌وره‌ی نووسیه‌وه، ئه‌مڕۆ له ئیتاڵیا خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ری ئه‌و وڵاته‌ی پێدرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، كلاودیۆ رانیێری ته‌مه‌ن 71 ساڵ، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه گه‌ڕایه‌وه رۆما و له لێژنه‌ی ئۆڵمپی ئیتاڵیا و له مه‌راسیمێكدا خه‌ڵاتی ئینزۆ بیرزۆتی پێدرا، وه‌كو باشترین راهێنه‌ری ئیتاڵی له‌م وه‌رزه‌دا.
هاوكات له مه‌راسیمه‌كه‌دا هێمای پالما دی ئۆرۆی پێدرا كه به‌رزترین پله‌ی رێزلێنانه له‌لایه‌ن لێژنه‌ی ئۆڵمپیه‌وه ده‌به‌خشرێت به كه‌سایه‌تیه وه‌رزشییه‌كان.
ئه‌م خه‌ڵاته له ساڵی 2011 به فه‌رمی ناسێندرا به نێو (بیرزۆت) كه وه‌ك راهێنه‌ر مۆندیالی 1982ـی بۆهه‌ڵبژاده‌ی تۆپی پێی ئیتاڵیا برده‌وه و له 2010 كۆچی دوایی كرد، بۆیه ساڵی دواتر راسته‌وخۆ خه‌ڵاتێك به ناوی ئه‌م پیاوه كه (بیزۆت)ـه ساڵانه به باشترین راهێنه‌ری ئیتاڵی ده‌به‌خشرێت.