توركیا 208 ئه‌ندامی داعش ده‌ستگیر دەكات
"به نیازبوون له ئه‌نقه‌ره هێرشی تیرۆریستی ئەنجامبدەن"
K24 - ھەولێر
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی دژ به رێكخراوی داعش ھێزە ئەمنییەكانی توركیا تا ئێستا 208 ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوه‌یان دەستگیركردون.
ئاژانسی هه‌واڵی ئەنادۆڵ بڵاویكردووه: "هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور و پۆلیس و جه‌ندرمه‌ی توركیا له سه‌رتاسه‌ری وڵات، له چه‌ند مانگی رابردوودا توانیویانه 199 ئه‌ندامی رێكخراوی داعش ده‌ستگیر بكه‌ن، هه‌ر له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كاندا، ته‌نیا له‌ماوەی مانگه‌دا 9 ئه‌ندامی دیكه‌ی ئه‌و رێكخراوه لە لایەن ھێزە ئەمنییەكان ده‌ستگیركراون كه چوار كه‌سیان خەڵكی سووریا‌ن و به‌نیازبوون رۆژی 1 ئایار له ئهنقهرەی پایتەختی توركیا هێرشی تیرۆریستی ئەنجامبدەن".
ئەمە لە كاتێكدایە له ئاستى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییدا رووسیا و ژماره‌یه‌ك وڵاتى دیكه توركیا به پشتیوان و هاوكارى سه‌ره‌كى داعش له سووریا ده‌زانن، رووسیا چه‌ندین به‌ڵگه‌ى سه‌باره‌ت به هه‌بوونى په‌یوه‌ندى ئابوورى و بازرگانى له نێوان توركیا و داعشدا بڵاوكردوەتەوە.
دوو رۆژ لەمەوبەر لە گوتارێكدا سه‌رۆك كۆمارى توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، رایگه‌یاند، جیهان بۆ شه‌ڕى داعش توركیاى به ته‌نیا به‌جێهێشتووه و جیهان بایه‌خیان به‌و ته‌قینه‌وانه نه‌دا كه له ئه‌نقه‌ره و هاوشێوه‌ى پاریس و برۆكسل روویاندا، ئه‌مه‌ش هیچ دادوهرییهكى تێدا نییه.