به‌رپرسێكی باڵای داعش كوژرا
پێشتر ئەندامی رێكخراوی قاعیدە بووە
K24 - ھەولێر
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانی ھاوپەیمانان ئەمیرێكی سەربازی داعش لە ئەنبار كوژراوە.
پیته‌ر كوك، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، رایگەیاند: "ئەمیرێکی سەربازی رێکخراوی داعش لە ئەنبار بەناوی شاکر ئەبو وەهیب، له بۆردومانێكی فڕۆكه‌کانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كوژراوه".
ئەبو وەهیب، پێشتر ئه‌ندامی رێكخراوی قاعیده بووه له عێراق ده‌ستی له كوشتنی چه‌ندین هاووڵاتی مه‌ده‌نیی و ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقدا هه‌بووه.
ئەمە لە كاتێكدایە دوێنێش، هێزە عێراقییەکان کوژرانی ئەبو موهەندی تونسی، بەرپرسی ئامادەکردنی خۆکوژەکانی داعشیان لە ئەنبار راگەیاند.