به ڤيديۆ...هۆكارى مردنى كتوپڕی یاریزنان ببینه
مردنی یاریزانان له نێو یاریگه تا دێت زیاتر ده‌بێت
هه‌واڵی مردنی یاریزانان رۆژ له دوای رۆژ زیاد ده‌بێت و، جارێكی دیكه، پرسه له ده‌رگای كه‌س و كاریی یاریزانه‌كان ده‌دات.
ته‌نیا له ماوه‌ی 9 رۆژ چوار یاریزانانی تۆپی پێ ماڵئاوایان له ژیان كردووه، ئه‌گه‌رچی مردنی (ستیڤان پێترۆڤسكی) ئوسترالی كه له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا به هه‌وره تریشقه له مالیزیا گیانی سپارد، به‌ڵام مردنه كتوپریه‌كه‌ی ( پاتریك ئیكنج)ـى كامیرۆنی ته‌مه‌ن26 ساڵ و یاریزانی دینامۆ بوخارست، له‌ناوه‌راستی یاریگا، كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆر به‌دوای خۆیداهێنا و میداكانی جیهان تێكرا باسیان له‌و یاریزانه كرد، كه هۆكاره‌كه‌ی نادیاره.
پێده‌چێت ئه‌جه‌ل رووی له یاریزانه كامیرۆنیه‌كان كرد بێت ته‌نیا دوای 48 كاتژمێر له مردنی پاتریك، جه‌نین كریستێل جامه‌نیگ خانمه گۆڵپارێزی تۆپی پیی كامێرۆنی كه ئه‌میش هه‌ر ته‌مه‌نی 26 ساڵه له كاتی مه‌شقكردن دڵی له لیدان وه‌ستا.
هه‌ر له دوای ئه‌م هه‌واڵانه، هه‌واڵی مردنی (بێرناردۆ رۆبێریۆ)ـی برازیلی بڵاو كرایه‌وه كه له خولی ناوخۆیی وڵاته‌كه‌ی له ناو یاریگا له هۆش خۆی ده‌چێت و دوای گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه گیان له‌ده‌ستده‌دا، ئه‌وه‌ی جێگای تێبینیشه هه‌ر سێ یاریزنه‌كه، كه له ماوه‌ی 2 رۆژدا گیانیان سپاردووه ته‌مه‌نيان26 ساڵ بوونه، مردنه له‌ناكاوه‌كان به‌تایبه‌ت له یاریگا خویندنه‌وه‌ی جیاوازی بۆ ده‌كرێت.
ئه‌مه‌ش، به جارێك ئه‌ژنۆی به یاریزانان داناوه، زۆریك له یاریزنانیش ترس و دڵه راوكێیان بۆ درووست بووه.
دووباره له ده‌ستدانی یاریزان، هه‌وا‌دارانی تۆپی پێی خه‌مناك كردوو، هه‌موو لایه‌كیش ئه‌و پرسیاره‌یان لا دروست بووه، ئاخۆ ئه‌مجاره كام یاریزانی تۆپی پێ ماڵئاوایی له خۆشه‌ویستانی ده‌كات.