به‌ ڤیدیۆ..ئه‌و هه‌ڵبژارده‌ و یانانه‌ ببینه‌ كه‌ دوو برا یاریی بۆ ده‌كه‌ن

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/984efc7d-6ee5-496b-8e39-34d41bb53fae/twins%20player.ism/manifest

زۆر جار یاریزان بوون وەك ھەر پیشەیەكی دیكە دەبێتە بۆ ماوەیی، واتە لە كەسێكیدیكەوە بۆی دەمێنێتەوە، لەمێژوودا ئەگەر بۆی بگەڕێین زۆرن ئەوانەی خۆیان یاریزان بوون كوڕەكانیشیان به‌ هه‌مان شێوه‌ی باوكیان بوون بە یاریزان..

لەوەش زیاتر ھەیە كاتێك دوو برا بەیەكەوە دەبن بە یاریزان.

یایا تۆرێ یاریزانی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی و ھەڵبژاردەی كۆتدیڤوار، خۆی برایە گەورەكەی كۆلۆ تۆرێ، كە كۆلۆ دوو ساڵ لەو گەورەترە لە دوو یانەی جیاواز یاری دەكەن، كۆلۆ لە لیڤەرپۆل یاری دەكات، ئەم دوو یاریزنە بەیەكه‌وە بوونەتە رەمزی وەرزشی وڵاتەكەیان، بەو پێیەی ھەردوو یاریزان، لە یانە ئینگیلزیەكان یاری دەكەن، چەندین جار رووبەروی یەكتر یاریان كردووە لەگەڵ ئەوەی برای یەكترن، بەڵام لەسەر تۆپ شەریان كردووە.

تیاگۆ ئەلیكانتارا یاریزانی یانەی بایرن میونشنە و تەمەنی25  ساڵە، تیاگۆ لە ھێڵی ناوەراستی یاری دەكات، ئەو كە دوو ساڵ لە براكەی رافینیا ئەلیكانتارا گەورەترە، رافینیا ھەر لە بارسا ماوەتەوە و ئەمانیش لە رابردوو لە تیپێك بوون، بەڵام دواجار لە دژی یەكتر لە چامپیۆنزلیگ یاریان كرد، ئەم دوو یاریزانە ھەردووكیان لە ھێڵی ناوەراست یاری دكەن.

جێرۆم بواتینگ یاریزانی بەرەگەز غانای و ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا، لە یانەی بایرن میونشن یاری دەكات و تەمەنی28  ساڵە و لە ھێڵی بەرگری یاری دەكات و ژمارە  17 دەپۆش، كێیڤن پرێس بواتینگم ئەمیان ساڵێك لە براكەی گەورەترە، لە یانەی ئەیسی میلانی ئیتالی یاری دەكات و لە ھێڵی ھێرشبەر یاری دەكات، ئەم دوو یاریزانە لەگه‌ڵ ئەوە بران و یانەكەیان جیاوازە، ھەریەكەیان بۆ ھەڵبژاردەی وڵاتێك یاری دەكەن و وەك خەڵكی دوو ولاتی جیاواز دەبینرێن.

ئیدین ھازارد ئەستێرەی چێڵسی، لەساڵی 1991  لە دایك بووە و ژمارە 10 دەپۆشێ، براكەشی تۆرگان ھازارد دوو ساڵ لەو بچوكترە و لە یانەی بایرن میونشن یاری دەكات، ھەردوو كورەكەی ھازارد لە دوو یانەی جیاواز یاری دەكەن و بەیەكەوەش درێسی ھەڵبژاردەی بلجیكا دەپۆشن.

دوو برا ئەسمەرەكەی دیكە، رۆمێلۆ لۆكاكۆ و جۆردان لۆكاكۆ، ئەمانیش بلجیكین، رۆمێلۆ لەسالی 1993  لە دایك بووە ھێرشبەرە، رۆمێلۆ لە ئێڤەرتۆن یاری دەكات و براكەشی كە ساڵێك لەو بچوكترە ئەویان لە یانەی ئەوستەندە یاری دەكات، لە رابردوو رووی داوە كە دوو دوانە لە یەك دتیپ یاریان كردووە، ئەگەر سەرێك لە كوردستانی خۆشمان بدەین ئەوە بێ شك جگە لە یانەكان، لە كوچەو كۆڵانەكانیش دەبینرێت نەك دوو برا، بگرە چەند برایەك بەیەكەوە تیپێكیان پێك ھێناوە.