گۆڵكاری سه‌رجه‌م مۆندیاله‌كان بێ یانه ماوه‌ته‌وه
له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه جانتاكه‌ی ده‌پێچێته‌وه و له یانه‌كه‌ی ده‌ڕوات
ئیداره‌ی یانه‌ی لازیۆی ئیتاڵی به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی بڵاوی كردۆته‌وه كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌ستی میرۆسلاڤ كلۆزه‌ی ئه‌ڵمانی ته‌واو ده‌بێت و بۆنده‌كه‌شی بۆ درێژ ناكه‌نه‌وه.
میرۆسلاڤ كلؤزهی ته‌مه‌ن 37 ساڵان كه له 2011 له یانه‌ی بایرن میونشنه‌وه بۆ ریزه‌كانی لازیۆ گواستراوه‌ته‌وه.
كڵۆزه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی دادێ دوایین یاریی خۆی به درێسی لازیۆ له یاریگه‌ی ئۆلیمپیكۆ له به‌رانبه‌ر یانه‌ی فیۆرێنتینا ئه‌نجام ده‌دات و راسته‌وخۆ جانتاكه‌ی ده‌پێچێته‌وه و ماڵئاوایی له هانده‌رانی ده‌كات كه بۆ ماوه‌ی 6 ساڵه یارییان بۆ ده‌كات، باس له‌وه‌یش ده‌كرێت كه ڕه‌نگه ئه‌و یاریزانه به یه‌كجاری واز له یاریكردن بهێنێت.
كڵۆزه ئه‌م وه‌رزه به‌شداریی 13 یاریی یانه‌كه‌ی كردووه و 6 گۆڵیشی تۆمار كردووه، تا ئێستایش هیچ یانه‌یه‌ك خواستی خۆی بۆ كڕینی كلۆزه ده‌رنه‌بڕیوه. كه له ئێستادا ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ مانشافته‌كانی ئه‌ڵمانیا گۆڵكاری مێژوویی سه‌رجه‌م مۆندیالهكانه.