شۆخ تێنسزانه‌كه‌ی سڕبیا یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد

ڤینۆس ویلیامزیش قۆناخی یه‌كه‌می تێپه‌ڕاند

له‌ پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی رۆما، ئانا ئیڤانۆڤیچ، خانمە تێنسزانی سربی لە قۆناخی یەکەمی پاڵەوانیەتی تێنسی رۆما، لەسەر ئاستی خانمان توانی سەرکەوتن بەدەست بێنێت.

ئیڤانۆڤیچ لە یاری یەکەمدا رووبەرووی پاڤلیۆچینکۆڤا یا روسی بوو، سێتی یەکەم ئیڤانۆڤیچ توانی بە ئەنجامی (6 ـ 4) سەرکەوتن بەدەست بێنێت، سێتی دووەمیش بە هەمان شێوەی سێتی یەکەم خانمە تێنسزانی سربی توانی سەرکەوتن بەدەست بێنێت.

بەم ئەنجامە، ئانا ئیڤانۆڤیچ، تێنسزانی سربی توانی سەرکەوێت بۆ قۆناخی دووەمی پاڵەوانیەتی تێنسی رۆما و پاڤلیۆچینکۆڤای روسیش ماڵئاوایی لە پالەوانیەتی رۆما کرد.

لە لایەكی دیكه‌ەوە هەر لە پالەوانیەتی تێنسی رۆما و لەسەر ئاستی خانمان، ڤینۆس ویلیامز، خانمە تێنسزانی ئه‌مریکی، توانی قۆناخی یەکەم بە سەرکەوتوویی تێپه‌ڕێنێت.

ویلیامز لە قۆناخی یەکەم رووبەرووی کۆکۆ ڤاندوێگی هاونیشتیمانی بوەوە، سێتی یەکەم ڤینۆس ویلیامز توانی بە ئەنجامی شەش چوار سەرکەوتن بەدەست بێنێت، سێتی دووەم کۆکۆ هەوڵێکی زۆریدا بتوانێت ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە، بەلام ئەمجارەشیان ویلیامز توانی بە ئەنجامی شەش سێ سەرکەوتوو بێت.

بەم ئەنجامە، ڤینۆس ویلیامز، خانمە تێنسزانی ئامریکی توانی یەکەم یاری سەرکەوتن بەدەست بێنێت و سەرکەوێت بۆ قۆناخی دووەم، هاونیشتیمانیەکەشی مالئاوایی لە پاڵەوانیەتیی تێنسی رۆما کرد.