هه‌واڵێكی خۆش بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا
شه‌ممه‌ی داهاتوو له یه‌ك كاتدا ریال مه‌درید و بارسێلۆنا ڕووبه‌ڕووی یانه‌كانی دیپۆرتیڤۆ و گرانادا ده‌بنه‌وه، یارییه‌كه‌شیان له كات 6ـی ئێواره ده‌بێت، بارسا به بردنه‌وه‌ی له‌م یارییه به فه‌رمی ده‌بێته‌وه پاڵه‌وانی لالیگا بۆ وه‌رزی 2015 ـ 2016.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه یانه‌ی گرانادا كه له خانه‌ی شازده‌یه‌می ریزبه‌ندی لالیگا دێت، مه‌ترسی دابه‌زینی له‌سه‌ر نه‌ماوه، ئه‌مه‌یش به پێچه‌وئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌نگۆیانه بوو كه والێكدرابۆه‌وه كه گرانادا له ترسی دابه‌زین شه‌ڕی مان و نه‌مان له دژی بارسا ده‌كات، ئه‌مه‌یش هیوایه‌كی به مه‌دریدییه‌كان به‌خشی بوو كه یانه‌ی گرانادا به بردنه‌وه یان یه‌كسانبوون، نازناوه‌كه پێشكه‌شی ریال مه‌درید ده‌كات.
یانه‌ی بارسێلۆنا له دوایین 3 یاری خۆی له دژی گرانادا 13 گۆڵی له‌و یانه‌یه تۆمار كردووه، سه‌رۆكی یانه‌ی گراناداش له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌وان له ڕابردوو به‌زه‌ییان به ئێمه‌دا نه‌هاتۆته‌وه، ئێمه‌یش ره‌حم به كه‌س ناكه‌ین و بۆ بردنه‌وه ده‌جه‌نگێین.