ئۆباما وەك یەکەم سەرۆکی ئەمریکا سەردانی ھێرۆشیما دەکات
دواى 71 ساڵ له وێرانكردنی هێشتا ئهمهریكا ئامادهنییه داوای لێبوردن بكات
K24 – ههولێر:
باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا دەبێتە یەکەم سەرۆکی ئەمریکا لە مێژووی ئەو وڵاتەدا لە داوی کارەساتی ھێرۆشیما سەردانی یابان بکات.
ئەم سەردانە مێژووییەی ئۆباما وەک سەرۆکی ئەمریکا یەکێک بووە لە ئامانجەکانی سەرۆکی ئەمریکا لە سەرەتای وەرگرتنی ئۆفیسی سەرۆکایەتی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا.
کۆشکی سپی ئاشکرایکرد، کۆتایی ئەم مانگە باراک ئۆباما سەردانی یابان دەکات و دەچێتە ھێرۆشیما.
کۆشکی سپی ئاماژەی بەوە دەکات، ئەمریکا پێویست ناکات بەفەرمی داوای لێبوردن لە یابان بکات. سەردانەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ بیر خستنەوەی کارەساتەکە و مەترسی چەکی ئەتۆم لەسەر داھاتووی مرۆڤایەتی.
مانگی ئابی ساڵی ١٩٤٥ و کۆتایی شەری جەنگی جیھانی دووەم بەھۆی بەکارھێنانی بۆمبی ئەتۆمیەوە لەلایەن ئەمریکاوە بەدەیان ھەزار ھاوڵاتی سڤیلی یابانی گیانیان لەدەستدا.