عەلاوی: دەستێوەردانی دەرەکی بە هۆکاری نەهامەتییەکانی عێراقه
داوا دهكات وڵاتان دهست لهكاروباری ناوخۆی عێراق ههڵبگرن
K24 - ههولێر:
نوسینگەی ئەیاد عەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانی وەتەنییە، رایگەیان, لە دیدارێکی نێوان عەلاوی و یان کوبیش، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، جەخت لەسەر دۆزینەوەی چارەسەری راستەقینە بۆ دۆخی سیاسی بۆ قەیرانەکان کراوەتەوە.
عەلاوی هۆکاری ئەم دۆخە ئاڵۆزەی عێراقی بە دەستێوەردانی دەرەکی بەستووهتەوە و داوایکردووە چیديكه وڵاتانی دراوسێ دەست نەخەنە کاروباری نێوخۆی عێراقەوە.
هەروەها، سەرۆکی هاوپەیمانی وەتەنییە، پشتگیری لە چاکسازی راستەقینە دووپات کردۆتەوە، بەبێ رەچاوکردنی پشک پشکێنەی حیزبی و تائیفی.