بایدن چەند بڕیارێکی ترەمپی هەڵوەشاندەوە
K24- هەولێر:
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا، لەگەڵ دەستبەکاربوونی، چەند بڕیارێکی دۆناڵد ترەمپی هەڵوەشاندەوە.
بایدن بڕیاریدا ئەمەریکا بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنی پاریس لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی گەرمبوونی زەوی.
هەروەها بڕیاری ترەمپ بۆ قەدەغەی پێدانی ڤیزا بە چەند وڵاتێکی ئیسلامی هەڵوەشاندەوە.
هەروەها بایدن بڕیاریدا، ئەمەریکا بگەڕێتەوە رێکخراوی تەندروستی جیهانی کە پێشتر ترەمپ ئەمەریکای لەو رێکخراوە هێنابووە دەرەوە.
ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە دوای بڕیارەکانی بایدن پەیامێکی بڵاوکردەوە و پێشوازی لە گەڕانەوەی ئەمەریکا بۆ رێککەوتنی پاریس کرد.