تاران ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدای ئیدانه كرد
تیرۆر به هه‌ناسه‌یه‌كی نوێوه ئامانجییه‌تی سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراق بشێوێنێت و پاساو بۆ مانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان درووست بكات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌غدای ئیدانه كرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاندووه، تیرۆر به هه‌ناسه‌یه‌كی نوێوه ئامانجییه‌تی سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراق بشێوێنێت و پاساو بۆ مانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان درووست بكات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی پشتیوانی خۆی بۆ حكومه‌تی عێراق و سه‌قامگیری و یه‌كپارچه‌یی عێراق دووپاتكردووه‌ته‌وه و ئاماده‌یی بۆ هاوكاریكردنی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌ربڕیوه به مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی ئه‌وانه‌ی له پشت په‌لاماره‌كانه‌وه بوون.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، ئێران ئاماده‌یه هه‌ر وه‌ك پێشوو هه‌ر جۆره هاوكارییه‌كی عێراق بكات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.