یاریزانێكی ریال مه‌درید به دوای یانه‌یه‌كی ئینگلیزی‌دا ده‌گه‌ڕێت
له ئێستاوه خانووه‌كه‌ی له مه‌درید به كرێ داوه و خه‌ریكی پێچانه‌وه‌ی جانتاكه‌یه‌تی
به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی ئیسپانیا، ناوه‌ڕاستكاره كۆلۆمبیاییه‌كه‌ی ریال مه‌درید له یانه‌كه‌ی بێزار بووه و به‌دوای یانه‌یه‌كی گونجاو‌دا له پرێمه‌ر لیگ ده‌گه‌ڕێت.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه، خامیس رۆدریگێز بڕیاریی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی داوه و ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌ی هاوینه ئیسپانیا جێبهێڵێت و ماڵئاوایی له یانه مه‌دریدییه‌كه بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش له ئێستاوه ماڵه‌كه‌ی خۆی له كه‌كه‌وتۆته ناوچه‌ی لاڤینكا له مه‌درید به كرێ داوه.
رۆژنامه‌ی ماركاش، هه‌فته‌ی رابردوو بڵاوی كرده‌وه كه رۆدریگێز ئه‌م وه‌رزه زۆر له مامه‌ڵه‌ی یانه‌كه‌ی توڕه و نیگه‌رانه و هه‌ست به په‌راوێزخستنی خۆی ده‌كات، بۆیه چاوه‌رێی گرێبه‌ستێكی گونجاو له ئینگلته‌راوه ده‌كات.
خامیس رۆدریگێزی ته‌مه‌ن 24 ساڵان، له 2010 له كۆلۆمبیاوه به‌ره‌و ئه‌ورووپا هات و راسته‌وخۆ درێسی یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالی پۆشی، دواتر له 2013 به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها بۆ ریزه‌كانی مۆناكۆی فره‌نسا گواسترایه‌وه، دوای ساڵێك مانه‌وه له خولی فره‌نسا به‌ره‌و یانه‌ی ریال مه‌درید هات، ئه‌م وه‌رزه‌یش به‌تایبه‌تی له‌وه‌ته‌ی زیدان بۆته راهێنه‌ری یانه‌كه له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌ك داندراوه و ئاستیشی دابه‌زیوه.