پزیشکێک لە ئەمەریکا نۆ ڤاکسین دەدزێت
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
پزیشكێك كه له سیستمی ته‌ندروستی كه‌رتی هارس-ی ویلایه‌تی تێکساس كارده‌كات، رۆژی 22ی كانوونی دووه‌م (جێنیوه‌ر)ی له‌لایه‌ن دادگاوه تۆمه‌تبار كرا به دزینی 9 ڤاكسینی كۆرۆنا له یه‌كێك له شوێنی ڤاكسه‌نه‌یشنی كه‌رتی هارس.
به‌پێی راپۆرتێكی سی بی ئێس نیوز، كیم ئاوگ، داواكاری گشتی له كه‌رتی هارس رایگه‌یاندووە، د. حه‌سه‌ن جوكال له سیستمی ته‌ندروستی گشتی كه‌رتی هارس له ویلایه‌تی تێكساس كارده‌كات، تۆمه‌تباره به دزینی به‌سته‌یه‌ك ڤاكسینی كۆڤید-19 كه 9 دانه‌ی تێدایه له شوێنی ڤاكسه‌نه‌یشنی كه‌رتی لیندسی لیۆن پارك له هامبڵ-ی شاری هارس له رۆژی 29ی كانوونی یه‌كه‌م (دیسێمبه‌ر)ی 2020.
به‌پێی په‌ڕاوی دادگا، هه‌فته‌یه‌ك دوای بردنی ڤاكسینه‌كه به له‌خۆبایبوونه‌وه لای یه‌كێك له هاوڕێ پزیشكه‌كانی باسی كردووه و ئه‌ویش گه‌یاندویه‌تییه به‌رپرسی كاره‌كه‌یان. له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا د. حه‌سه‌ن دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووەته‌وه كه ترسی هه‌بووه له‌وه‌ی ڤاكسه‌نه‌یشن وه‌ها زوو نه‌گاته خه‌ڵکی ئاسایی و بۆ خێزانه‌كه‌ی خۆی ویستووه.
هه‌روه‌ها پێگه‌ی هیوستن كرۆنكڵ، داواكاری گشتی وتویه‌تی: "د.حه‌سه‌ن پۆسته‌كه‌ی بەکارهێناوە و قۆستویهتییهوه بۆ بردنی ئه‌و ڤاكسینه له پێناو خزمه‌تكردنی خێزانه‌كه‌ی و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانی خستووەته پێش به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه‌وه، بۆیه پێویسته ملكه‌چی یاسا بێت".
ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ی كردویه‌تی نایاسایی بووه پێویسته به یاسا لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت".
هه‌روه‌ها به‌پێی هیوستن كرۆنكڵ بۆڵ دویۆل پارێزه‌ری د. حه‌سه‌ن، ڤاكسینه‌كه واده‌ی به‌سه‌رچوونی نزیك بووه، بۆیه ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی نه‌بووه".
دویۆل ده‌شڵێت: "د.حه‌سه‌ن فه‌رمانبه‌رێكی گشتی دڵسۆز و خزمه‌تكاره و ئه‌و دڵنیابووه كه ڤاكسینه‌كه واده‌ی به‌سه‌رچوونی نزیك بووه بۆیه بیری كردۆته‌وه بۆچی كه‌سانێك كه‌ڵكی لێوه‌رنه‌گرێت".
رۆژنامه‌ی داڵاس مۆرنین نیوز له ژماره‌ی دوێنی 22ی كانوونی دووه‌م نوسیویه‌تی: "له‌و ڤاكسینه‌ی ته‌نیا یه‌ك دانه‌ی بۆ ژنه‌كه‌ی به‌كارهێناوه ئه‌وانی تری به‌كار نه‌هێناوه. د. حه‌سه‌ن ویستویه‌تی دانه‌یه‌كی تریان بۆ باوكی به‌كاربهێنێت كه ته‌مه‌نی 76 ساڵه چونكه پێشتر داوای كردووه كه ناوی بۆ ڤاكسه‌نه‌یشن تۆماركرێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌كه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه به‌بیانووی ئه‌وه‌ی جارێ پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له پێشینه‌ی ڤاكسهنهیشندان".
نه‌خۆشخانه‌ی پاركلاند له داڵاس ره‌تیكردووەته‌وه لێدوان بۆ داڵاس مۆرنین نیوز بدات، به‌ڵام به‌پێی رۆژنامه‌كه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه د. حه‌سه‌ن كه به‌ڕه‌گه‌ز پاكستانی-یه، به ساڵێك زیندانی و چوار هەزار دۆلار سزا بدرێت. وێرای ئه‌وه‌ی له‌دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوخۆیی، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی مۆڵه‌تی پزیشكی لێوه‌رده‌گرێته‌وه. هه‌رچه‌نده به‌پێ رۆژنامه‌كه تا ئه‌مساته د. حه‌سه‌ن له‌مێژووی كاركردنیدا هیچ نوسراوێكی ته‌مبێكردنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پزیشكانی تێکساسەوە ئاراسته نه‌كراوه.
H.J