له‌ یارییه‌كدا، به‌ندكراوه‌كانی گرتووخانه‌یه‌ك له‌ تیپی پۆلیسی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان ده‌بنه‌وه‌

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/14e30091-c19e-4999-a236-e4b19f541eac/Bandixana%20football.ism/manifest

ساڵانە لە نێو بەرێوبەرایەتی چاكسازی ھەولێر دوو خولی تۆپی پێی بچووكراوە لەگەل چەندین چالاكی وەرزشی تربۆ به‌ندكراوه‌كانی گرتووخانه‌كه‌یان ساز ده‌كرێت و دوێنیش به‌ فه‌رمی كۆتایی به‌ خولێكی تۆپی پێ هات.

 لە نێو ئەم بالاخانەیەی كه‌ سه‌رپه‌رشتی خوله‌كه‌ی كردووه‌، چه‌ندان بەند كراوی نێوچەوانانی لە خۆگرتووە، ئەگەرچی بەندكراوەكان ھەر یەكه‌ و بە ھۆكارێك لێرە دەبیندرێن، بەلام بەندكردنیان نەبۆتە رێگر بۆ دوور كەوتنەوە لە م ئارزووەی ھەیانە بۆ وەرزشكردن.

 له‌ دوایین به‌شداریكردنیشیان له‌ خولێك كه‌ بۆ ھەشت تیپی نێو چاكسازییه‌كە رێكخرابوو، لە یاری كۆتاییش ھەردوو تیپی دواڕۆژ و تیپی پۆلسی نێو چاكسازییەكە رووبەرووی یەك بوونەوە.

 دوای نیشاندانی ئاستێكی بەرز لە نێوان ھەردوو تیپ لە یارییەكە دواجار تیپی دوارۆژ كە تیپی بەندكراوەكانە بە گۆڵێكی بێ بەرانبەر لەو تیپەی پۆلسەكانی برده‌وه‌ كه‌ لەنێو بەرێوەبەرایه‌تییه‌كەیان پارێزگارییان لێ دەكەن.