باوكی "عومه‌ر و عه‌لی": ده‌بێت بكوژی كوڕه‌كانم ئاشكرا بكرێن
سوپاسی به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
باوكی "عومه‌ر و عه‌لی"، ئه‌و دوو برایه‌ی له ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدا گیانیان له‌ده‌ستدا، له رێگه‌ی كوردستان24ه‌وه سوپاسی به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات و داواش له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات، بكوژانی كوڕه‌كه‌ی ئاشكرا بكات.
لوئه‌ی نعێمی، باوكی دوو برا قوربانییه‌كه‌یه گوتی: "پێویسته بزانین و ئاشكراش بكرێن، كێن بكوژانی كوڕه‌كانم، ئه‌مانه له كوێوه بۆمان هاتن، كوڕه‌كانم بێ ده‌سه‌ڵات بوون، له ته‌مه‌نی لاوێتی بوون، بۆچی كوژران، بۆ هه‌روا بكوژرێن، ده‌بێت هۆكاره‌كه‌ی بزانین، كوڕه‌كانم خاوه‌نی منداڵ بوون، ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیران بكوژان ئاشكرا بكات، زۆر سوپاسی كاك مه‌سعود ده‌كه‌م، خودا بیپارێزێت".
باوكی "عومه‌ر وعه‌لی"، دوێنی له په‌یامێكدا داوای له سه‌رۆك بارزانی كرد، به‌هانایانه‌وه بچێت، له‌م باره‌یه‌وه شێخ هادی قه‌ره‌لوسی گوتی: "وه‌كو نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی، بۆ پرسه‌ی هه‌ردوو شه‌هید، "عومه‌ر و عه‌لی" هاتووین، له خزمه‌تی باوكی ئه‌و دوو شه‌هیده‌ین، په‌یامی خێزانه‌كه‌ی بۆ سه‌رۆك بارزانی ده‌گوازینه‌وه، چی‌یان پێویسته، ئێمه له خزمه‌تین، دڵنیاین جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی كه‌مته‌رخه‌می له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یان ناكات".
لە دوو تەقینەوە خۆکوژییە خوێناوییەکەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو له بەغدا، 35 کەس کوژران، زیاتر لە 100 کەسی دیکەش بریندار بوون. میدیاکانی عێراق باس لەوە كرد؛ سەرەتا بۆمبێکی چێنراو لە بازاڕی لەنگەی گۆڕەپانی تەیەران لە بەغدا تەقیوەتەوە، دوای ئەوەی خەڵک کۆبوونەتەوە بۆ یارمەتیدانی برینداران و هەڵگرتنەوەی تەرمی کوژراوان، کەسێک بە پشتێنی بۆمبڕێژکراو خۆی لەنێویاندا تەقاندووەتەوە.
د.ی