به ڤیدیۆ...دیارترین ئه‌و یاریزانانه ببینه كه ماڵئاوایی له یانه‌كانیان ده‌كه‌ن
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ماوه و خوله‌كانی ئه‌ورووپا ده‌وه‌ستن و چه‌ند یاریزانێكی ئه‌ستێره‌ش گرێبه‌ستیان به كۆتا دێت، ئه‌مه‌یش هه‌لێكه بۆ یانه‌كانی دیكه تاوه‌كو به شێوه‌ی خۆڕایی ئه‌و یاریزانه په‌لكێشی ریزه‌كانیان بكه‌ن.
جۆن تێری كاپیتانی یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی دوای خزمه‌تكردن بۆ ماوه‌ی زیاتر له 16 ساڵ دوای كۆتایی هاتنی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به كۆتا دێت، هه‌رچه‌نده چه‌ندین جار ئاره‌زووی مانه‌وه‌ی له ریزه‌كانی بلووز راگه‌یاندووه، به‌ڵام به‌رپرسیانی یانه‌كه بڕیاریان داوه گرێبه‌سته‌كه‌ی تێری نوێ نه‌كه‌نه‌وه و ئه‌و یاریزانه له گواستنه‌وه‌ی هاوینه ده‌بێت یانه‌یه‌كی دیكه بۆخۆی بدۆزێته‌وه سه‌رچاوه‌كانیش ده‌ڵێن ئه‌مریكا شوێنی داهاتووی جۆن تێرییه.
هه‌ر له ئینگلته‌را رۆزیسكی یاریزانی یانه‌ی ئارسیناڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌كۆتا دێت و تا ئێستاش ئارسین ڤینگه‌ری راهێنه‌ری یانه‌كه هیچ شتێكی له‌سه‌ر مانه‌وه یان رۆشتنی ئه‌و یاریزانه نه‌گوتووه و به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌واڵه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن ئه‌م وه‌رزه كۆتای وه‌رزی رۆسێسكییه له یانه‌ی ئارسیناڵ
ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و یاریزانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان گه‌رچی ته‌مه‌نی 34 ساڵه به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه خاوه‌نی 34 گۆڵه و ته‌نیا 3 هه‌فته‌ش له خولی لیگا ئای فه‌ره‌نساش ماوه، زڵ‌اتان ده‌بێته یاریزانێكی ئازاد نزیكترین یانه‌ش له سوڵتان یانه‌ی مانچسته‌ریونایتده و ره‌نگه وه‌رزێكی دیكه درێسی ئه‌و یاریزانه بپۆشێت.
یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدیش دوای دوو هه‌فته‌ی دیكه موڵكدارییهتی مایكل كارێكی ناوه‌ڕاستكاری نامێنێت و ئه‌و یاریزانه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شه‌یتانه سوره‌كان به‌كۆتا دێت رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیاش بڵاویان كردووه‌ته‌وه مانچسته‌ر نیازی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كارێك نییه و ئه‌و یاریزانه ناچار ده‌بێت دوای 10 ساڵ جارێكی دیكه درێسی یانه‌یه‌كی دیكه بپۆشێت و ژماره 16 له مانچسته‌ر بدات به یاریزانێكی دیكه.
ئه‌لڤارۆ ئاربیلوای یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌فته‌ی رابردوو دواین یاری خۆی له یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئه‌نجامدا و ماڵئاوایی له هانده‌رانی میرینگێ كرد له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزانانیش ئه‌و یاریزانه چاوه‌ڕێی ئۆفه‌ری یانه‌یه‌كی دیكه ده‌بێت كه رۆژنامه‌ی ماركا به دووری نازانێت ساڵێكی دیكه ئاربیلوا درێسی یانه‌یه‌كی ئه‌مریكی یان چینی بپۆشێت.