به‌ ڤيديۆ... گرنادا دوایين بەربەست دەبێت لە بەردەم مێسی و ھاوڕێيه‌كانی

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/e9216090-d3fa-4432-a819-526b48af5f7d/Barcelona%20Laliga.ism/manifest

بارسێلۆنا لە لالیگا تەنیا یەك یاری لەبەردەم ماوە، یاریيەكی ئاسان بە تامی یاری كۆتایی، گرانادا دوایين بەربەست دەبێت لە بەردەم مێسی و ھاوڕێيه‌كانی، ئایا گرانادا دوای38  گەڕ بارسا دەوەستێنێت، یان بارسا لە ژێر رەحمی قاچەكانی ئێم ئێس ئێنەوە، یەكەم ناسناو لەم وەرزە بەدەست دێنێت.

چەند رۆژێ ماوە دوا یاری بەڕێوەبچێت، بەڵام رۆژنامەكانی ئیسپانیا بەسەر دووبەرە دابەش بوون، مەدريدیيەكان دژی بارسا وھاندانی یانەكانی مەدريدیان پێوە دیارە، رۆژنامە كەتەلۆنیەكانیش سەری زمان و بنی زمانیان ھەڵدانە بە مێسی و ھاوڕێكانی، تا بە ورەیەكی بەزرەوە دواین ياریيان ئەنجام بدەن.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بە بۆند و نرخەكەی نێيمارەوە دەستی پێكردووە، وەك ھاندانێك بۆ نێمار كە بلاوگرانا نرخی ھەڵوەشاندەنەوەی گرێبەستەكەی بە 220  ملیۆن یۆرۆ خەمڵاندووە، دەڵێن نێيمار بە تۆماركردنی گۆڵ لە دواین یاریدا وەڵامی چاكەی یانەكەی دەداتەوە.

جگە لەمانە نامەی مێسی ھەڵایەكی گەورەی لە راگەیاندنەكانی ئیسپانیا دروست كردووە، كە مێسی لەناونیشانی نامەكەی دەڵێ ئێمە بەخەبەرین، لیۆ ئاماژە بەوه‌يش دەكات، ھەركات ئێمە لەناو یاریگا خەوتین ناسناوەكە ھی یانەیەكی دیكە دەبێت لەمساڵدا، ئەم قسەیە ھەوادرانی یانەی شایانەی توورە كردووەو بەچەندین شێواز وەڵامی لیۆیان داوەتەوە.

یاریزانانی بارسا كە چاوپێكەوتنێكیان لەگەڵ رۆژنامەی سپۆرت كردووە، دەڵێن بە كەمتر لە دوو رازی نابین، مەبەستیان لەھەردوو ناسناوی لالیگا و كۆپا دێل رێیە، كە بارسا لەمیشیان لە یاری كۆتاییە.

كەتەلۆنیەكان دەڵێن: جگە لەناسناو گۆڵكاریش ھی ئێمەیە، كە سوارێز لەم وەرزە 37  گۆڵی تۆمار كردووە و بە جیاوازی چوار گۆڵ لە پێشی رۆناڵدۆوە دەبینرێت.

بەڵام كەتەلۆنیەكان لەگەڵ ئەو ھێز و متمانەی بە تیپەكەیان ھەیانە، ترسی زۆریان لە ھێرناندێز ھێرناندێزی ناوبژیوان ھەیە، كە بارسا لەسەر دەستی ئەم ناوبژیوانە لە پێنج یاری 2 بردنەوە و یەكسان بوونێك و دوو دۆڕانی ھەیە، یەكێك لە شكستەكانی بارسا لەیاری كلسیكۆ بەرامبەر ریال مەدرید بووە.