ئيسرائيل ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی كڵاوه‌ی ئاسنین له وڵاتانی كه‌نداو ده‌دات
ئێستا ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت ئه‌و سیسته‌مه له چه‌ند وڵاتێكی كه‌نداو و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپا جێگیر بكات

K24- هه‌ولێر:
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌كاتێكی نزیكدا ئه‌مه‌ریكا پیلی "پاتری" كڵاوه‌ی ئاسنینی مووشه‌كه‌كانی سیسته‌می به‌رگری له بنكه‌كانی له وڵاتانی كه‌نداو و به‌شێك له وڵاتانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌روپا بڵاوبكاته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نیشاندا.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "هائارتس"ی ئیسرائیل، ئه‌و ره‌زامه‌ندییه‌ی ئیسرائیل دوای ئه‌وه دێت، كه په‌یوه‌ندی نێوان ته‌لئه‌ڤیڤ و هه‌ردوو وڵاتی كه‌نداو "ئیمارات و به‌حره‌ین" ئاسایی كراوه‌ته‌وه، (2) رێككه‌وتنی گه‌وره‌ی چه‌كیش له نێوان ئه‌مه‌ریكا و سعودیه و ئیمارات ئه‌نجامدراوه.
هائارتس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، به‌ر له (3) هه‌فته رێكخراوی به‌رگری مووشه‌كی ئیسرائیلی له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و وڵاته دووه‌م پیلی كڵاوه‌ی ئاسنینی راده‌ستی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا كردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سیسته‌مه‌كه (7) پیل له‌خۆ ده‌گرێت و له‌لایه‌ن كۆمپانیای رافائێلی حكومیی سنووردار بۆ سیسته‌می به‌رگری پێشكه‌وتووه‌وه دروست ده‌كرێت و واشنتنیش له دابینكردنی تێچوونه ماددییه‌كه‌ی به‌شداره.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رگری ئیسرائیلی ئاماژه‌یان به‌وه داوه، سیسته‌می كڵاوه‌ی ئاسنین به‌ده‌ست ئه‌مه‌ریكییه‌كان گه‌یشتووه و ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندی گه‌وره‌به‌رپرسانی ئیسرائیلی به‌ده‌ستهێناوه، بۆ ده‌ستپێكردن به بڵاوكردنه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی له بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ژماره‌یه‌ك وڵات، له‌وانه‌ش، وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتی نزیك.
له رێوڕه‌سمی راده‌ستكردنی دووه‌م پیلی كڵاوه‌ی ئاسنیندا، بینی گانتس، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل گوتی: "دڵنیام ئه‌و سیسته‌مه یارمه‌تی سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌دات، له به‌رگریكردن له سه‌ربازه‌كانی له دژی هه‌ڕه‌شه بالیستی و ئاسمانییه‌كان"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ مووشه‌كه بالیستییه‌كانی ئێران".
وه‌ك رۆژنامه ئیسرائیلییه‌كه له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئیسرائیلی ئاماژه‌ی پێدا، به‌رپرسانی ئیسرائیل ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه ناوی ئه‌و وڵاتانه ئاشكرا بكه‌ن، كه بڕیاره سیسته‌می كڵاوه‌ی ئاسنینیان لێ جێگیر بكرێت. به‌ڵام له پشت ده‌رگا داخراوه‌كانه‌وه ئیسرائیل ره‌زامه‌ندیی بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كانی نیشانداوه، بۆ ئه‌وه‌ی پیلهكانی سیسته‌می كڵاوه‌ی ئاسنین بۆ به‌رگریكردن له هێزه‌كانی له دژی "هێرشه‌كانی ئێران و بریكاره‌كانی" له‌و وڵاتانه جێگیر بكات.
به‌رپرسانی ئیسرائیل به‌و رۆژنامه‌یه‌یان راگه‌یاندووه، جگه له وڵاتانی كه‌نداو، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت هێزی زیاتر له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا بڵاوبكرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی مه‌ترسی ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌ڕه‌شه‌ی رووسیا بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ژێرخانه ستراتیژییكهی له‌و وڵاتانه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی 2018، رۆژنامه‌ی سعودیه بڵاویكرده‌وه، شانشینی سعودیه به نێوه‌ندگیری ئه‌مه‌ریكا، رێككه‌وتنێكی بۆ كڕینی كڵاوه‌ی ئاسنین له ئیسرائیل واژوو كردووه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگری هه‌رزوو گرێبه‌ستێكی له‌م جۆره‌ی ره‌تكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ره‌ت نه‌كردووه، كه سعودیه داوای كڕینی ئه‌و جۆره‌ی سیسته‌مه‌ی كردبێت.
رۆژنامه‌ی هائارتس له ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌كه‌ی گواستییه‌وه، سعودیه و چه‌ند وڵاتێكی دیكه، داوای كڕینی پیلی كڵاوه‌ی ئاسنینیان بۆ به‌رگریكردن له هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران كردووه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و هێرشانه‌ی كرانه سه‌ر دامه‌زراوه‌ی نه‌وتی ئارامكۆی سعودیه، له ئه‌یلوولی ساڵی 2019، تا ئێستاش په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئه‌و هێرشانه بۆ ئێران درێژ ده‌كرێت.
H.B