هیومان رایتس وۆچ: توركیا په‌نابه‌ران ئه‌شكه‌نجه ده‌دات
رێكخراوه‌كه: منداڵانی ته‌مه‌ن 3 ساڵه‌ش له ئه‌شكه‌نجه بێبه‌ش نه‌بوونه
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ (هیومان رایتس وۆچ)، چه‌ندین وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا ئه‌شكه‌نجه‌دانی په‌نابه‌رانی سووری ده‌رده‌كه‌وێت، كه له‌لایه‌ن سه‌ربازان و پاسه‌وانانی سنووری ئه‌و وڵاته‌وه لێیان دراوه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی هیومان رایتس وۆچ، به‌شێك له په‌نابه‌رانی سووریا، له‌كاتی چوونیان بۆ ناو خاكی توركیا، له‌سه‌ر سنووری ئه‌و دوو وڵاته، له‌لایه‌ن سه‌ربازانی تورك ته‌قه‌یان لێكراوه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كیان كوژراون و هه‌ندێكیشیان به سه‌ختی بریندارن.
رێكخراوه‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا، كه به‌ناوونیشانی "پاسه‌وانانی سنووری توركیا پهنابهبهران ده‌كوژێت" بڵاویكردووه‌ته‌وه، باس له ره‌وشی په‌نابه‌رانی سووری ده‌كات، كه رووبه‌ڕووی توندوتیژی بوونه‌ته‌وه، رێكخراوه‌كه ئاشكرای ده‌كات له مانگی ئادار و نیسانی ئه‌مساڵ، نزیكه‌ی پێنج په‌نابه‌ری سووری كوژراون كه یه‌كێكییان منداڵه و 14 كه‌سی دیكه‌ش، به سه‌ختی برینداربوونه.
رێكخراوه‌كه چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ چه‌ند شایه‌تحاڵێكی رووداوه‌كاندا كردووه، به گوێره‌ی گوتهكانییان، له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی ئادار و 17ی نیسانی ئه‌مساڵ، سێ په‌نابه‌ری سووری كوژراون، ژن و پیاوێك و مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵان، سه‌ره‌ڕای كوشتنی قاچاخچییه‌ك له رێگه‌ی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌وه، هه‌روه‌ها 8 په‌نابه‌ری دیكه‌ی سووریش، به سه‌ختی برینداربوونه، كه سێیانییان ته‌مه‌نیان له‌نێوان 3 تا 9 ساڵان ده‌بێت.
رێكخراوه‌كه، له سه‌ر زاری هاووڵاتییانی سووری سه‌ر سنووره‌كانی توركیا گواستوویه‌ته‌وه، له‌كاتی هێنانه‌وه چه‌ند ته‌رمێك له نزیك دیواره‌كانی سه‌رسنوور، ئه‌و سه‌ربازه توركانه‌ی پاسه‌وانی ده‌كه‌ن، چه‌ندینجار به ئه‌نقه‌ست ده‌سترێژی گوللـهیاندا به‌سه‌ر كردوون، به گوێره‌ی راپۆرتی رێكخراوه‌كه‌ش، زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كان له نزیك خاڵی سنووری "خربه جوز – گوڤاچی" روویانداوه.