زيندانييهكى پێشووى ئه‌مريكا داواى قه‌ره‌بوو له ئێران ده‌كات
ئەمیر حیكمەتی لە دادگایەك لە واشنتۆن دژى كۆمارى ئيسلامى ئێران سكاڵای تۆمار كرد و داوای قەرەبووى لە ئێران كرد.
K24 – هه‌ولێر:
ئەندامی پێشووی ھێزی دەریایی ئەمریكا و زیندانيی ئەمنیەتی پێشوو لە ئێران‌دا، ئەمیر حیكمەتی لە دادگایەك لە واشنتۆن دژى كۆمارى ئيسلامى ئێران سكاڵای تۆمار كرد و داوای قەرەبووى لە ئێران كرد.
حیكمەتی، ئێرانی بە ئەشكەنجەی جەستەیی و رۆحی تۆمەتبار كردووه و رایگەیاندووە، لە ماوەی ئەو چوار ساڵ و نیوەی كە لە زیندانی ئێڤینی ئێران‌دا بووە، بە شێوازێكی زۆر خراپ و دڕندانە ئەشكەنجە دراوە.
ئەمیر حیكمەتی لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ دەزگای ھەواڵگری ئەمریكا (سی ئای ئەی)، بە ئیعدام مەحكوم كرا و دواتر حوكمەكەی بۆ 10 ساڵ زیندانی كەمكرایەوە لە كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2016دا لەگەڵ رێككەوتنی ئەتۆمی و ئاڵوگۆڕی زیندانیانی ئەمریكایی و ئێرانی دوای تێپەڕاندنی چوار ساڵ و نیو زیندانی ئازاد كرا.
دواى 12 ساڵ له ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى دانووستانه‌كان و 22 مانگ له دانووستانى به‌رده‌م و 18 رۆژى به‌رده‌وامى دانووستاندن له ڤيه‌نناى پايته‌ختى نه‌مسا، رۆژى سێشه‌ممه 14ى ته‌مموزى 2015، ئێران و گرووپى پێنج كۆ يه‌ك گه‌يشتنه رێككه‌وتنى كۆتايى.
رێككه‌وتنه‌كه ئامانجى ئه‌وه‌يه ده‌سته‌به‌رى مافى ئێران بكات بۆ وه‌رگرتنى سوودى ئاشتييانه له وزه‌ى ناووكى و هاوكاتيش رێگرى له بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌كى ناووكى له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا بكات.
به گوێره‌ى رێككه‌وتننامه‌كه ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى به په‌له كۆبوويه‌وه و بڕيارێكى ده‌ركرد و تێيدا رێككه‌وتنه‌كه په‌سند كرد و هه‌موو ئه‌و بڕيارانه‌ى پێشتر دژى به‌رنامه‌ى ناووكى ئێران ده‌رى كردبوون هه‌ڵى وه‌شاندنه‌وه.
هه‌ر به گوێره‌ى رێككه‌وتننامه‌كه هه‌موو سزا ئابوورى و داراييه‌كانى سه‌ر ئێران و سامانه سرووشتييه‌كانى ئێران له لايه‌ن ئه‌مريكا و ئه‌وروپاوه ههڵدهگيران، دواى ئه‌وه‌ى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ناووكى راپۆرتى خۆى ئاماده كرد و جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كه له لايه‌ن ئێرانه‌وه سه‌لماند.
سزاكانى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر بوارى بازرگانى سه‌ربازى و كڕينى چه‌ك له لايه‌ن ئێرانه‌وه له ماوه‌ى پێنج ساڵى داهاتوو هه‌ڵده‌گيرێن، به‌ڵام ئه‌و موشهكانهى كڵاوه‌ى ناووه‌كى و موشه‌كى باليستيين رێگه نادرێت ئێران بيانكڕێت.