جه‌مال كۆچه‌ر: مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق به‌گوێره‌ی یاسای یه‌ك له‌سه‌ر 12 دابه‌ش ده‌كرێت
"هیچ بڕە قەرزێك به‌بێ بوونی بەرگێکی یاسایی وەرناگیرێت"
K24- هه‌ولێر:
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان 24 ئاشکرای کرد، مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی عێراق بە گوێرەی یاسای یەك لەسەر 12ی یاسای کارگێڕی عێراق دابەش دەکرێت.
جەمال کۆچەر گوتیشی، کە پەیڕەوکردنی یاسای یەك لەسەر 12 بە گوێرەی یاسای بودجەی ساڵی 2019 دەبێت، چونکە لە ساڵی 2020 بودجەی عیراق پەسەند نەکراوە، بۆیە دوایین بودجەی پەسەندکراو دەکرێتە بنەما بۆ خەرجییەکان و دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
لەبارەی لێدوانی وەزیری دارایی عێراق بۆ قەرزکردنی 6 ملیار دۆلاری بە پەلە لە سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی، ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی گوتی: هەر بڕە قەرزێك لە پڕۆژەی بودجەدا ئاماژەی پێ‌درابوو، ئەوا وەزارەتی دارایی دەتوانێت بە قەرز وەریبگرێت، بە پێچەوانەوە، ئەگەر هیچ بەرگێکی یاسایی نەبێت، ئەوا وەزارەتی دارایی ناتوانێت قەرز وەربگرێت.
جێگای ئاماژه‌یه، مه‌به‌ست له دابه‌شكردنی مووچه به‌گوێره‌ی یاسای یه‌ك له‌سه‌ر 12 ئه‌وه‌یه، كه بۆ هه‌ر ساڵێكی دارایی تا ئه‌و كاته‌ی پڕۆژه یاسای بودجه په‌سه‌ند ده‌كرێت، له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای بودجه‌ی ساڵی پێشتر مووچه و خه‌رجییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێن، واتا كه ساڵ له 12 مانگ پێكهاتووه، بۆ هه‌ر مانگێك تا په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه بودجه‌ی ساڵی نوێ یه‌ك له‌سه‌ر 12ی بودجه‌ی ساڵی پێشتر بۆ مووچه و خه‌رجییه‌كان دابین ده‌كرێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ساڵی 2020 عێراق هیچ پڕۆژه یاسایێكی بودجه‌ی نه‌بوو، بۆیه مانگانه بڕی یه‌ك له‌سه‌ر 12 به‌گوێره‌ی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019 خه‌رج ده‌كرێت، وه‌ك له یاسای ئیداره‌ی دارایی ده‌وڵه‌تدا هاتووه.
H.B