چیرۆكی تێكشكاندنی داعش لە مەخموور و گوێڕ

بارزان قەساب: سەرۆک بارزانی خۆی سەرپەرشتی راستەوخۆی ئۆپەراسیۆنەكانی دەکرد

ھێنانەخوارەوەی ئاڵای داعش و بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان لە لایەن پێشمەرگەوە
ھێنانەخوارەوەی ئاڵای داعش و بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان لە لایەن پێشمەرگەوە

K24 – ھەولێر:

یەکێک لە فەرماندەکانی بەشدار لە یەکەمین تێکشکاندنی داعش لە عێراق، بارزان قه‌سابه‌، ئه‌و چیرۆکی ئەو داستانە دەگێڕێتەوە، کە بۆ یەکەمجار هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە سەرکردایەتی سەرۆک بارزانی ئەفسانەی داعشیان لە گوێڕ و مەخموور تێکشکاند.

بارزان قه‌ساب، كه‌ له‌ میحوه‌ری گوێڕ - مه‌خموور، به‌شداری له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش كردووه‌، بۆ كوردستان24 گوتی: پشتیوانی و سەرکردایەتی سەرۆک بارزانی گەورەترین چەکی دەستمان بوو لە تێکشکاندنی ئەفسانەی گەورەترین رێکخراوی تیرۆریستی.

یەکەم دیمەنی تێکشکاندنی ئەفسانەی گەورەترین رێکخراوی تیرۆریستی داعش، لە میحوەری گوێڕ و مەخمور روویدا، شوێنى یەکەمین تێکشکاندنی داعش، تێکشکاندنێك بوو لە هەرێمی کوردستان و جیهانيشدا دەنگی دایەوە، بووە سەرەتای کەوتنی داعش. لە گوندی هەوێلە لە گوێڕ پێشمەرگە و ئاسایش  یەکەم تێکشکاندنی داعشیان تۆمار کرد. 

شکاندنی داعش لە مەخموور و گوێڕ لە کاتێکدا بوو، داعش لە لوتکەی هێزی خۆی دابوو، بەهۆی ئەو چەکە زۆرەی لە پاشماوەی هەڵاتنی سوپای عێراق و سووریا دەستی کەوتبوو، هەموو جیهانیش لە مەترسییەکی گەورەدا بوو، بەڵام پێشمەرگە بە رابەرایەتی سەرۆک بارزانی لە سەرجەم میحوەرەکان ئەو رێکخراوەی تێکشکاند.

بارزان قەساب گوتیشی: داعش به پێشکەوتوترین چەک و تاکتیکی سەربازی هێرشی دەکردە سەر پێشمەرگە، بەڵام ئەوان بە حیکمەتی پلانەکانی سەرۆک بارزانی داعشیان تێکشکاند.

یەکێک لە پیلانە سەربازییەکانی ئەو کاتی داعش، بەکارهێنانی "ئۆتۆمبێلی تێ ئێن تی ڕێژکراو"  و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی سوپای عێراق بوو، کە دەستی بەسەردا گرتبوون و دژی پێشمەرگەى بەکاردەهێنان. ئەم دوو ئۆتۆمبێلەش لەلایەن ئاسایشەوە لە گوێڕ دەستیان بەسەرداگیرا، کە هەر ئۆتۆمبێلیکیان زیاتر لە تۆنێک "تی ئێن تی"یان تێدا بووە، دوای دەست بەسەرداگرتنیان پوچەڵکرانەوە.

پاراستنی هەرێمی کوردستان و تێکشکاندنی داعش  لەلایەن پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایش و هێزە ئەمنییەکانی دیکەوە بوو، هەر ئەوانیش بەتەنیا خاوەنی سەروەری پاراستنی خاکی کوردستان و جیهانن لە مەترسی داعش. ئەم تێکشکاندنەش دڵی خەڵکی کوردستان و پێشمەرگەکانی خۆش کرد،  دیمەنەکانی ئەو کاتەش دەریدەخەن کێ داعشی تێک شکاند و کێ سەرکردایەتی ئەو داستانەشی کردووە و کێش پلانداڕێژەری بووە.

 

Fly Erbil Advertisment