حه‌زده‌كه‌ی 60 ملیۆن دۆلار به‌ریته‌وه؟
به‌هۆی كۆرۆناوه ساڵێكه خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی بێكارن كه‌چی 60 ملیۆن دۆلاریان برده‌وه
K24 - مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
دینگ پراڤاتۆدۆم خه‌ونی مێرده‌كه‌ی له‌سه‌ر راسته شه‌قامی ئیزی، هێنایه‌دی ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی 60 ملیۆن دۆلاری برده‌وه.
پراڤاتۆدۆم -ی ته‌مه‌ن 57 ساڵ بۆ ماوه‌ی 25 ساڵه یاری لۆته‌ری ده‌كات به كۆمه‌ڵێك ژماره‌ی دیاریكراو كه مێرده‌كه‌شی نزیكه‌ی 20ساڵه ئه‌و خه‌ونه‌ی هه‌یه.
به‌پێی راپۆرتێكی سی ئێن ئێن، له مانگی كانوونی یه‌كه‌می (دیسێمبه‌ر)ی 2020 خه‌ونی مێرده‌كه‌ی هاته‌دی كاتێك ژنه‌كه‌ی یاریكرد و 60 ملیۆن دۆلاری كه‌نه‌دی (نزیك 47 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی) له شێوه‌ی جاكپۆت برده‌وه. كه به زمانی بازاڕ ده‌گوترێ (4 هه‌زار و 700 ده‌فته‌ر دۆلار ئه‌كات). جاكپۆت بریتییه له خه‌ڵاتێكی پاره‌ی كاش و له ئه‌نجامی لۆته‌ری ده‌برێته‌وه.
به‌پێی لۆته‌ری ئۆنتاریۆ و یارییه‌كانی (OLG) له به‌یاننامه‌یه‌كدا دوێنێ 25ی كانوونی دووه‌م (جێنیوه‌ری) 2021 ریگه‌یاند له كانوونی یه‌كه‌می 2020، ژنێك كه خاوه‌نی 2 منداڵه له‌دوای ئه‌وه‌ی بڕێك له پاره‌ی له بانك ده‌رهێناوه و چۆته بازاڕ و كه‌لوپه‌لێكی زۆری كڕیوه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه ئه‌وكات به مێرده‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه 60 ملیۆن دۆلاری بردۆته‌وه.
پراڤاتۆدۆم له چوارچێوه‌ی ئاهه‌نگێكی ئاسایی كه چه‌كه‌كه‌ی تێدا پێشكه‌ش كرا، وتی: "من دڵخۆش بووم، له‌هه‌مانكاتدا گریام، سه‌ره‌تا هیچ بڕوام نه‌كرد".
وتیشی: "راسته‌وخۆ خانوویه‌كم پێ كڕی، بڕیاریشمداوه دوای كۆڤید-19 گه‌شتی چه‌ند وڵاتێك بكه‌ین له‌گه‌ڵ دوو منداڵه‌كه‌مان".
پراڤاتۆدۆم له وڵاتی لاوس له ئاسیاوه وه‌ك په‌نابه‌ر له‌ساڵی 1980 گه‌یشتۆته كه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ 14 خوشك و برا و كه‌سوكار.
هه‌روه‌ها ئه‌و به زه نیویۆرك تایمز-ی وتووه بۆ ده‌یان ساڵ من و مێرده‌كه‌م كاری قورس و گرانمان كرد تا پاڵپشتی خێزانه‌كانمان بكه‌ین. وتیشی: "خێزانه‌كه‌م له‌لایه‌ن كلێساوه چاودێری ده‌كرا، چونكه هێچیان نه‌بوو. بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ ئێمه پاڵپشتی گه‌وه‌ره‌یان بووین".
ئه‌وه‌شی باسكرد كه خۆی و مێرده‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی 40 ساڵ كرێكاریان كردووه به‌درێژای شه‌و رۆژ تا پاڵپشتی خێزانه‌كه‌یان بكه‌ن و پارێزراو بن.
به‌هاری ساڵی رابردوو به‌هۆی كۆڤید-19ه‌وه، پراڤاتۆدۆم و مێرده‌كه‌ی كه له شاری تۆرنتۆ-ی ئۆنتاریۆ -ی كه‌نه‌دا نیشته‌جێیه، بێ ئیش بوون بۆیه پێیانوایه ئه‌م پاره‌یه ژیانیان ده‌گۆڕێت.
شانبه‌شانی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ئه‌ڵماسی بۆ خۆی كڕیوه، هاوكاری خێزان و كه‌سوكاری كردووه، ئه‌و ده‌ڵێت: "دایك و باوكم پێیانوتم كه ئێوه ماوه‌ی 40 ساڵه كرێكاری ئه‌كه‌ن و نه‌هامه‌تی ئه‌چێژن، ئێوه شایه‌نی ئه‌م پاداشته‌ن".