كەشناسی: بەفر و باران دەستپێدەكاتەوە
پێشبینییەكانی كەشوھەوا بۆ چەند رۆژی داھاتوو خستەڕوو
K24 – ھەولێر
بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی لە كۆتایی ئەم ھەفتەوە بەفر و بارانبارین لە ھەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە و چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا پێشبینیەكانی كەشوھەوای بۆ چەند رۆژی داھاتوو خستەڕوو، بەپێی پێیشبینەكان، رۆژی پێنجشەممەی داھاتوو 28/1/2021 ئاسمانی ھەرێمی كوردستان دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لە سەرەتا نمە باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان بەفر دەبارێت.
كەشناسی ئاماژەی بەوەكردووە، كاریگەرییەكانی ئەو شەپۆلە باران و بەفربارینە لە ھەرێمی كوردستان تا رۆژی یەكشەممەی داھاتوو بەردەوام دەبێت".