سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدا سه‌ركۆنه ده‌كات
به‌هۆی زنجیره هقینهوهكان زیاتر له 70 كه‌س كوژران
K24 - هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌غدای پایته‌ختی عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت: "زۆر به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه نامرۆڤانه‌ی تیرۆریستان ده‌كه‌ین".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنانە دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندران دەخوازین".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تیرۆر و توندڕه‌وی به دژی ژیان و ئاسووده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان خه‌ڵك وه‌سف ده‌كات.
ئه‌مڕۆ 11ی ئایار/ مایۆی 2016، له ئاكامی زنجیره ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له به‌غدای پایته‌ختی عێراق، نزیكه‌ی 70 كه‌س كوژران و نزسكهی 100 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
بە داخێكی زۆرەوە ڕۆژی چوارشەممە 11ـی 5ـی 2016 لە ئەنجامی زنجیرە تەقینەوەیەكی تیرۆریستی لە چەند ناوچەیەكی شاری بەغدا ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتی سڤیل شەهید و بریندرار بوون.
وێڕای ئەوەی سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنانە دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندران دەخوازین، زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە نامرۆڤانەی تیرۆریستان دەكەین كە دژی هەموو بەهایەكی ئاسمانی و مرۆڤین. تیرۆر و توندڕۆیی دژی ژیان و ئاسوودەیی و پێكەوەژیانی خەڵك و هەموو هاووڵاتییەكە. هەر بۆیەش ڕووبەڕووبوونەوە و لەناوبردنی تیرۆر دەبێ ئەولەویەتی كاری هەموو لایەك بێت.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
11ـی 5ـی 2016