دوو ته‌قینه‌وه‌ی دیكه له به‌غدا روویاندا
ته‌قینه‌وه‌كان له ده‌روازه‌ی "كازمییه" و شه‌قامی "ره‌بیع" بوون
K24 - به‌غدا:
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، دوو ته‌قینه‌وه له به‌غدای پایته‌ختی عێراق روویاندا و به‌هۆیانه‌وه به ده‌یان كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا، یه‌كێك له ته‌قینه‌وه‌كان له ده‌روازه‌ی "كازمییه" روویداوه و ئه‌وی دیكه‌ش له شه‌قامی "ره‌بیع".
به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وانه، نزیكه‌ی 22 كه‌س كوژراون و 75 كه‌سیش برینداربوون.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كان له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه بوونه.
له ئێستاشدا هێزێكی زۆری ئه‌منی، له‌ناوچه‌كه كۆكراونه‌ته‌وه و تیمه‌كانی فریاگوزاریش گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كان.