ئه‌م 6 راهێنه‌ره بۆ شوێنی زێدان به‌ربژێر كراون
یانه‌ی ریال مه‌درید له ئێستاوه پلان بۆ ده‌ستنیشانكردنی راهێنه‌رێك داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامه‌كان خراپه‌كان ببێته جێنشینی زینه‌دین زێدان.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، 6 راهێنه‌ر بۆ شوێنگره‌وه‌ی زینه‌دین زێدان له نێو ده‌سته‌ی كارگێری ریال مه‌درید گفتووگۆی له باره‌وه ده‌كرێت، یه‌كێك له به‌ربژێره‌كان كه ناوی هاتووه ئارسن ڤینگه‌ری راهێنه‌ری فه‌ره‌نسییه.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید له ئێستاوه پلان بۆ ده‌ستنیشانكردنی راهێنه‌رێك داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامه‌كان خراپه‌كان ببێته جێنشینی زینه‌دین زێدان.
سه‌رچاوه‌كه، نووسیویه‌تی: مارویزیۆ پۆچیتینیۆ یه‌كێك بوو له دیارترین ئه‌و به‌ربژێرانه‌ی كه ریال مه‌درید به نیاز بوو شوێنه‌كه‌ی زێدانی پێ پڕبكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و راهێنه‌ره پاریس سانجێرمانی هه‌ڵبژارد.
به گوێره‌ی رۆژنامه ئیسپانیاییه‌كه، ئێستا له‌سه‌ر مێزی ده‌سته‌ی كارگێری ریال مه‌درید باسی 6 به‌ربژێر ده‌كات، كه پێكهاتوون له (ماسیملیانۆ ئالێگری، نایگلسمان، ماوریزیۆ ساری، لۆران بلان و ئارسن ڤینگه‌ر).
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه رائول گۆنزالێز راهێنه‌ری تیپی كاستیای ریال مه‌درید به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاستی یاریزانه لاوه‌كانی به‌رز كردووه‌ته‌وه هاوشانی خۆزێ ماریا گوتی به‌ربژێرن بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی شایانه‌كان وه‌ربگرن.
ریال مه‌درید ئه‌م وه‌رزه جامی سووپه‌ری ئیسپانیای له‌ده‌ستدا و له جامی شای ئیسپانیاش ماڵئاوایی كرد، به زه‌حمه‌تیش سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ مسۆگه‌ر كرد، جگه له‌وه‌ش له لالیگا به جیاوازی 7 خاڵ له یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی پێشه‌نگ دووره.