لەوانەیە ئابووری ئەمەریكا لە دوای شەڕی دووەمی جیھانییەوە خراپترین ساڵ بەخۆیەوە ببینێت

ئه‌م داكشانەوەیە توندە، گەشە بەڕێژەی 2.2% لە ساڵی 2021 بەدوای خۆیدا دێنێت

مەزندە  دەكرێت ئابووری ئەمەریكا ئابووری ئەمەریكا خراپتری ساڵ بەخۆیەوە ببینێت لە دوای 1946وە
مەزندە دەكرێت ئابووری ئەمەریكا ئابووری ئەمەریكا خراپتری ساڵ بەخۆیەوە ببینێت لە دوای 1946وە

K24- ھەولێر:

مەزندە دەكرێت ئابووری ئەمەریكا وەك دەرەنجامێك بۆ ساڵی رابردوو پاشەكشەیەك بەخۆیەوە ببینێت، كە بگاتە رێژەی 3.6%. ئابووریناسان ئاماژە بە ئەوە دەكەن، ئەم ئەنجامە خراپترین جێبەجێكردنە لە ساڵی 1946وە لە دوای شەڕی دووەمی جیھانییەوە.

ئەم داكشانەوەیە توندە، گەشە بەڕێژەی 2.2% لە ساڵی 2021 بەدوای خۆیدا دێنێت، ئابووریناسان، كە "رۆیتەرز" راكانیانی وەرگرتووە، دەڵێن: بەرھەمی ناوخۆیی لە چارەگی یەكەمی ساڵی رابردوو بەڕێژەی 4% بەرزبوویەوە لەسەر بنەمای ساڵانە.

 گوتیشیان: تەنگژەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و نەبوونی ھاندانی نوێ كاریگەریكەكی نەرێنیی كردە سەر خەرجی بەكاربەری.

ئەنجوومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمەریكا (ناوەندیی ئەمەریكا) نرخی قازانجی لە نزیك سفر ھێشتەوە و بەڵیندا بە بەردەوامبوون لەسەر پارەخستنە نێۆ ئابووریدا لە میانی كڕینی قەواڵەكانەوە. ناوەندی گوتی: رەوتی گەشانەوەی چالاكی ئابووری و دامەزراندن لە مانگەكانی دواییدا سست بوو و خاو بوونەوە بە خۆیەوە بینی".

سەرچاوە : RT