نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: كه‌رتی گه‌شتوگوزاری جیهان ترلیۆنێك و 300 ملیار دۆلار زیانی به‌ركه‌وتووه
رێكخراوی گه‌شتیاری جیهانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، كه‌رتی گه‌شتیاری له جیهاندا به بڕی ترلیۆنێك و 300 ملیار دۆلار له 2020دا زیانی به‌ركه‌وتووه.
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی گه‌شتیاری جیهانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، كه‌رتی گه‌شتیاری له جیهاندا به بڕی ترلیۆنێك و 300 ملیار دۆلار له 2020دا زیانی به‌ركه‌وتووه.
رێكخراوه‌كه هۆكاری ئه‌و زیانه گه‌وره‌یه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ په‌تای كۆرۆنا و ئه‌و رێكارانه‌ی له وڵاتان بۆ رێگری له په‌تاكه گیرانه به‌ر.
له به‌یاننامه‌یه‌كی رێكخراوه‌كه‌دا، كه باره‌گای سه‌ره‌كی له مه‌دریده، هاتووه: ئه‌و زیانه‌ی به‌ر كه‌رتی گه‌شتیاری جیهان كه‌وتووه، 11 ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و زیانه‌یه له ئه‌نجامی قه‌یرانی ئابووری جیهانی له 2009 به‌ر كه‌رتی گه‌شتوگوزار كه‌وتووه.
روونیكردووه‌ته‌وه، به‌راورد به 2019، كه‌رتی گه‌شتیاری جیهان به رێژه‌ی %74 دابه‌زیوه.
رێكخراوه‌كه 2020ی به ره‌شترین ساڵ له مێژووی گه‌شتیاری له‌قه‌ڵه‌مداوه و ئاشكرایكردووه، به‌راورد به ساڵی 2019، یه‌ك ملیار گه‌شتیار ژماره‌كه كه‌میكردووه.
هه‌روه‌ها 100 تا 120 ملیۆن هه‌لی كاری راسته‌وخۆ له كه‌رتی گه‌شتوگوزاری و كۆمپانیا بچووك و مامناوه‌نده‌كانی بواری گه‌شتیاری له بار چوون.