پامێلا ئه‌ندرسۆن به نهێنی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه تایبه‌تییه‌كه‌ی كردووه
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مێلی به‌ریتانیی بڵاویكرده‌وه، ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكایی پامێلا ئه‌ندرسۆن به نهێنی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كه‌ی كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مێلی به‌ریتانیی بڵاویكرده‌وه، ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكایی پامێلا ئه‌ندرسۆن به نهێنی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كه‌ی كردووه.
به گوێره‌ی زانیاری رۆژنامه‌كه، "دان هێهرست" پێشتر كه پاسه‌وانی تایبه‌تی پامێلای ته‌مه‌ن (52) ساڵ بوو، ئێستا هاوسه‌رییه‌تی و به‌یه‌كه‌وه له ماڵی پامێلا له شاری "ڤانكۆڤه‌ر" كه‌نه‌دا ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریان كردووه.
پامێلا له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌كه وتویه‌تی: ئێستا من پێویستم به باوه‌شی پیاوێكه به راستیی خۆشی بوێم.
پاسه‌وانه‌كه‌ی پامێلا ته‌مه‌نی (40) ساڵه و پامێلاش ته‌مه‌نی (52) ساڵه.
ئه‌وان له به‌هاری ساڵی رابردوو، به هۆی كه‌ره‌نتینه‌وه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیی له نێوانیان درووست بووه.
ئه‌مه چواره‌م جاره پامێلا هاوسه‌رگیری بكات و پێشتر دوو جار له‌گه‌ڵ ریك سۆلۆمۆن و جارێكیان له 2007 و جاری دووه‌م له 2013 و جارێكیش له‌گه‌ڵ كید رۆك هاوسه‌رگیری كردووه و له 2006 لێی جیابووه‌ته‌وه و جاری یه‌كه‌میشی له‌گه‌ڵ تۆمی له 1995 هاوسه‌رگیری كردبوو، له‌و دوو منداڵی هه‌یه و له 1998 لێی جیابووه‌ته‌وه.