هانده‌رانی ریال مه‌درید به لێشاو نامه بۆ هێرشبه‌رێكی گرانادا ده‌نێرن
داوا له‌و یاریزانه ده‌كه‌ن گۆڵ له بارسێلۆنا تۆمار بكات، ئه‌ویش به‌ڵێنی پێداوه كه گۆڵ بكات
هێرشبه‌ڕێكی مه‌غریبی كه ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی به‌رزی له لالیگاوه پێشكه‌ش كردووه و خاوه‌نی 16 گۆڵه، له لێدوانێكدا ده‌ڵێت: تووشی سه‌رسوڕمانی هاتووم به‌م هه‌موو نامه‌یه‌ی كه له لایه‌ن هانده‌رانی یانه‌ی ریال مه‌درید بووم هاتووه و داوام لێ ده‌كه‌ن گۆڵ له بارسێلۆنا تۆمار بكه‌م.
له لێدوانێكدا كه له رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا بڵاو كراوه‌ته‌وه، یووسف ئه‌لعه‌ره‌بی هێرشبه‌ری مه‌غریبی یانه‌ی گرانادا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نامه‌یه‌كی ئێجگار زۆری بۆ هاتووه و داوام لێ ده‌كه‌ن گۆڵ تۆمار بكه‌م.
ئه‌لعه‌ره‌بی ده‌شڵێت: به‌ڵێن ده‌ده‌م باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌م و تۆڕی گۆڵی بارساش بهه‌ژێنم، به‌ڵام له‌به‌رخاتری كه‌س ئه‌م كاره ناكه‌م، به‌ڵكوو له پێناو خزمه‌تی یانه‌كه‌م هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌م.
ئه‌لعه‌ره‌بی كه له وه‌رزی 2012 له یانه‌ی هیلالی سعوودییه‌وه له ده‌رگه‌ی یانه‌ی گرانداوه په‌یوه‌ندی به‌ره‌و لالیگای ئیسپانیا هات ده‌شڵێت: متمانه‌یه‌كی گه‌وره‌م به‌خۆم هه‌یه، چونكه ئه‌م وه‌زره توانیم یانه‌كه‌م له دابه‌زین ڕزگار بكه‌م، بۆیه له به‌رانبه‌ر بارسێلۆنا هه‌وڵده‌ده‌م به باشترین شێوه ده‌ركه‌وم.
یووسف ئه‌لعه‌ره‌بی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له دایكبووی شاری كاین ـی فره‌نسایه، له نێوان وه‌رزی 2010 ـ 2011 یاریی بۆ یانه‌ی ئه‌م شاره كرد، دواتر بۆ وه‌رزی وه‌رزێك په‌یوه‌ندی به خولی سعوودیه و درێسی هیلالی پۆشی، له 2012ـه‌وه یاریی بۆ گرنادا ده‌كات و 36 یاریشی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی مه‌غریب ئه‌نجام داوه.