ئاتڵانتا چاره‌نووسی زێدان له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید دیاری ده‌كات
تۆڕی هه‌واڵی (دێفێنسیا سێنتراڵ)ـی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ئاتڵانتا چاره‌نووسی زینه‌دین زێدان دیاری ده‌كات.

سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا له نێو كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێری ریال مه‌درید زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه دوایین ده‌رفه‌تیان بۆ زینه‌دین زێدان دیاریكردووه.
ریال مه‌درید له دوایین یاری به‌رامبه‌ر لیڤانتی له نێو یاریگه‌ی خۆی دۆڕا و له كێبڕكێی ناسناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا هه‌نگاوێكی دیكه دووركه‌وته‌وه كه ئه‌م چواره‌مین شكستی ریال بوو له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا.
ریال مه‌درید سه‌ڕه‌ڕای ناجێگیری دۆخی له لالیگا، ناسناوی جامی سووپه‌ری له‌ده‌ستداوه و له جامی شای ئیسپانیاش ده‌ركرا.
تۆڕی هه‌واڵی (دێفێنسیا سێنتراڵ)ـی ئیسپانیا له سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ئیداره‌ی مێرنگی زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه ئه‌گه‌ر زێدان ناسناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ له‌ده‌ست بدات له پۆسته‌كه‌ی دوورده‌خرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ئاتڵانتا چاره‌نووسی زینه‌دین زێدان دیاری ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه ریال مه‌درید ئاماده‌كاری كردووه بۆ شوێنگره‌وه‌ی زینه‌دین زێدان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ ماكسیملیانۆ ئالێگری و نایگلیسمان گفتووگۆی كردووه.