سه‌رۆكی به‌رازیل له پۆسته‌كه‌ی لادرا
كه‌سێكی به ره‌گه‌ز لوبنانی پۆسته‌كه وه‌رده‌گرێت
K24 - هه‌ولێر:
دیلما رۆسێف، سه‌رۆكی به‌رازیل ده‌ستهه‌ڵگرتنی خۆی له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته به شێوه‌یه‌كی كاتی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ش دوای ده‌نگدانی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی به‌رازیله، بۆ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی پیرانی به‌رازیل، به 55 ده‌نگ، كه كۆی گشتی ئه‌نجوومه‌نه‌كه 81 ئه‌ندامه، ده‌نگی بۆ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی دیلما رۆسێف دا.
بڕیاره رۆسێف بچێته به‌رده‌م دادگای ئه‌و وڵاته و له‌ماوه‌یه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌شدا، كه 180 رۆژ ده‌خایه‌نێت، ناتوانێت له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكایه‌تی به‌رده‌وام بێت.
به‌و پێیه‌ش میشال تامر تولی، كه پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌یه و به ره‌گه‌ز لوبنانیه، كاره‌كانی سه‌رۆكی وڵات رایی ده‌كات.
ماوه‌ی ساڵێك ده‌بێت، هاووڵاتییانی به‌رازیل، له رێگه‌ی خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به قه‌یرانی دارایی وڵات و گه‌نده‌ڵی و تێوه‌گلانی هه‌ندێك له به‌رپرسانی باڵا، داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی دیلما رۆسێفی سه‌رۆكی وڵات ده‌كه‌ن.
ناڕه‌زایی هاووڵاتییانی به‌رازیل له‌دوای ئاشكرابوونی كه‌یسی گه‌نده‌ڵی و پێدانی به‌رتیل و ره‌شوه‌ی كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی ئه‌و وڵاته دێت به هه‌ندێك له گه‌وره به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی دیلما، به‌ناوی كۆمپانیای "پێترۆبراس"، كه ملیۆنان دلاری وه‌ك به‌رتیل داوه.