لەبارەی كردنەوەی قوتابخانەكان بڕیار دەدرێت

لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە

قوتابخانەیەكی سنووری پەروەردەی ھەولێر - فۆتۆ: رێباز سیان
قوتابخانەیەكی سنووری پەروەردەی ھەولێر - فۆتۆ: رێباز سیان

K24 – ھەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە ھەولێر كۆببێتەوە و بڕیار لەبارەی كردنەوەی قوتابخانەكان بدەن.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند: "لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا گفتوگۆ لەسەر چۆنێتی كردنەوەی قوتابخانەكان دەدرێت، بە رێكار و رێنمایی تەندروستی و تاوتوێی ئەو راپۆرتانە دەكەين  كە ئێمە و وەزارەتی پەروەردە ئامادەمان كردووە".

پێشتر بە بڕیاری لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا خوێندنی قۆناغی 12ی ئامادەیی لە 16/1/2021 دەستپێكردەوە، ئەمڕۆش بڕیار لە میكانیزمی خوێندنی قۆناغەكانی 1ی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی لەناو پۆلەكان دەدرێت.