كەشناسی وادەی شەپۆلێكی بارانبارینی راگەیاند

شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

بارانبارین - ئەرشیف
بارانبارین - ئەرشیف

K24 - ھەولێر

كەشناسی ھەرێمی كوردستان وادەی شەپۆلێكی بارانبارینی راگەیاند، كە چەند رۆژێك كاریگەری لەسەر ناوچەكە دەبێت و لە ھەندێك كات و شوێن بارانی بە لێزمە دەبارێت.

بەشی پێشبینیەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان راپۆرتی پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای چەند رۆژێی داھاتوو بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "رۆژى هەینى کاریگەرى یەکگرتنى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سوور درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان، سەرەتا بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى بەشى رۆژهەڵاتى هەرێم و سنوورى پاڕێزگاى سلێمانى و سنوورى پارێزگاى کەرکووک و ئیدارەى گەرمیان  بارانى مامناوەند دەبێت دواى زیادبوونى کاریگەرى ئەم شەپۆلە لە ئێوارەى رۆژى هەینى درێژدەبێتەوە بۆ سەر تەواوى ناوچە جیاجیاکانى هەرێم. رۆژى شەممە کاریگەرى ئەم شەپۆلە بەردەوامی دەبێ و ئاستى باران مامناوەند دەبێت، هەندێ ناوچەى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى گەرمیان  لێزمە بارانى دەبێت لەگەڵ هاتنى ئەم شەپۆلە لووتکە شاخە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان بەفربارین دەبێت و پلەکانى گەرما بەنزیکەیی (4-6 ) پلە نزم دەبێتەوە وە ئەگەرى هەورە تریشقە ش هەیە لەکاتى بارانبارین".

كەشناسی ئاماژەی بەوەشكردووە: "رۆژى یەکشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت لەسەر ناوچەکەمان".

راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان
راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان