به قه‌د مووچه‌ی یه‌ك مانگی هه‌موو فه‌رمانبه‌ران پاره به جگه‌ره دراوه
قه‌یرانی دارایی بازاڕی جگه‌ره‌ی گه‌رمتر كردووه
K24 - هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌یرانه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بازاری زۆربه‌ی كه‌ل و په‌له بازرگانیه‌كانیش له‌كزیداوه، به‌ڵام هێشتا بازاری جگه‌ره گه‌رمه‌و به‌گوێره‌ی دوا داتاكان له ساڵی رابردوودا ئه‌وه‌ی له‌لای وه‌زاره‌تی بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆماركراوه به به‌های 813 ملیار دینار جگه‌ره هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه.
ھەرچەندە قەیرانی دارایی کاریگەری کردۆتە سه‌ر سەرجەم جموجۆڵە بازرگانیەکان, بەڵام پێناچێت بازاری جگه‌ره به‌وجۆره لاوازبووبێت كه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدایه، به‌جۆرێك هاووڵاتیان هیشتا به‌دوای كڕینی و هه‌ڵكێشانی دووكه‌ڵی ژه‌هراوییه‌وه‌ن، به‌لام بازرگانان پێیان وایه قه‌یرانه‌كه ته‌نها هه‌ندێك هاوولاتی ناچاركردوه كه جگه‌ره‌كانیان بگۆڕن بۆ هه‌رزانتر.
ھەرزانی و جۆری زۆری جگەرە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا ھۆکارێکی ترە بۆ تێکەڵاو بوون و ئالودە بوون بەم دووکەڵە ژەھراویە، حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش تا ئێستا نە یتوانیوە پێوەرێک دابنێ بۆ دیاری کردنی نرخ و جۆری جگەرە.
بەڵام چێژی دووکەڵی ژەھراوی، بوون و نه‌بوونی پارە نازانێت، بگرە زۆر جار لە پێناو ئەم ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و ژه‌هره كوشنده‌دا، جگه‌ره‌كێش ئاماده‌ی قه‌رزكردنیشه، به گویره‌ی داتا فه‌رمیه‌كانیش له ساڵی رابردوودا به به‌های 813 ملیار دینار جگه‌ره هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه، ئه‌وه‌ش هاوتایه به مووچه‌ی یه‌ك مانگی گشت فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
ھەرچەندە مرۆڤەکان, لەکاتی قەیران و نەبوونی پارە دا خەرجییەکانییان کەم دەکەنەوە, به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرێك له‌و هاوولاتیانه‌ی جگه‌ره ده‌كێشن پاساویان ئه‌وه‌ی كه جگه‌ره هاوبه‌شی غه‌م و قه‌یرانه بۆیه ده‌ستبه‌رداری نابن، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر قه‌یرانی دارایی بازاری هه‌موو كه‌ل و په‌لێكی وه‌ستاندبێ، بازاری جگه‌ره‌ی گه‌رمتركردوه.