جۆن كيرى بۆ كۆمپانيا بازرگانييهكان: ئهمريكا مهكهنه بيانوو
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جۆن كيرى داواى لە کۆمپانیا ئەوروپییەکان كرد، ئەمریکا نەکەنە بیانووی بازرگانی نەکردن لەگەڵ ئێراندا.
K24 – ههولێر:
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جۆن كيرى داواى لە کۆمپانیا ئەوروپییەکان كرد، ئەمریکا نەکەنە بیانووی بازرگانی نەکردن لەگەڵ ئێراندا.
جۆن کيری لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە رووبەڕوو بوونەوەی گەندەڵی لە لەندەن بە پەیامنێرانی راگەیاند، ئەگەر ئەو کۆمپانیایانە نایانەوێت لەگەڵ ئێران بازرگانی بکەن و گرێبەستێکی ئابووریی باشیان لە ئێران بهدەست ناکەوێت نابێت ئەمریکا بکەنە بیانوو و ئەمە کارێکی نا دادپەروەرانەیە.
بەرپرسانی ئێران و بە تایبەت نەیارانی رێککەوتننامەی ناووكى ئێران و وڵاتانى پێنج كۆ يهك، ئەمریکا بەوە تۆمەتبار دەکەن کە بە ترساندنی کۆمپانیا و بانکە ئەوروپییەکان بووەتە هۆکاری دوور کەوتنەوەی ئەوان لە بازاری ئێران.