"میلیشیا‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێران ئاسایشی به‌نده‌ره‌كانی عێراقیان خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه"
دوو مانگه له‌سه‌ر یه‌ك، له به‌نده‌ری "خور عه‌بدوڵڵا"ی كه‌شتیوانی عێراق، هێرش ده‌كرێته سه‌ر كه‌شتییه‌ك، به رای نوێنه‌رێكیش، ئه‌و هێرشه ئامانج لێی نه‌وتی عێراقه.

K24 – هه‌ولێر:
دوو مانگه له‌سه‌ر یه‌ك، له به‌نده‌ری "خور عه‌بدوڵڵا"ی كه‌شتیوانی عێراق، هێرش ده‌كرێته سه‌ر كه‌شتییه‌ك، به رای نوێنه‌رێكیش، ئه‌و هێرشه ئامانج لێی نه‌وتی عێراقه.
به‌نده‌ری "خور عه‌بدوڵڵا" ده‌كه‌وێته باكووری كه‌نداو، له نێوان عێراق و كوه‌یته. هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت رێڕه‌وی ئاوی نێوانیان له رێگه‌ی رێككه‌وتنێكه‌وه ده‌ستنیشان كردووه.
ئه‌و رێككه‌وتنه به رێككه‌وتنی "رێكخستنی كه‌شتیوانی له خور عه‌بدوڵڵا" ده‌ناسرێت و له (2013) واژووی له‌سه‌ر كراوه.
رۆژی سێشه‌ممه (2ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021)، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به به‌له‌مێك هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتیی و دوای تاڵانكردنی كه‌شتییه‌كه به ئاراسته‌ی ده‌ریا رایانكرد. وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه میدیاییه خۆجێیه‌كان له ناوچه‌كه‌وه باسیان كرد و لێدوانی ژنه نوێنه‌ری عێراق، "زوهره ئه‌لبجاری"یان له باره‌وه وه‌رگرتبوو.
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌ك
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای به‌سره‌ی باشووری عێراق، له لێدوانی‌دا بۆ سایتی "سۆمه‌رییه نیوز" رایگه‌یاند، چه‌ته‌كان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر كه‌شتییه‌كه و ده‌ستیان به‌سه‌ر ئامێری په‌یوه‌ندی كه‌شتییه‌كه‌دا گرتووه، به‌وه‌نده نه‌وه‌ستاوون و مۆبایل و ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانیان بردووه. تیمی كه‌شتییه‌كه‌شیان له به‌شی دواوه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
هه‌روه‌ها گوتی: "هێزه ده‌ریاییه‌كان به هانایانه‌وه چوون دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن كه‌شتییه‌كی دیكه ئاگادار كرانه‌وه".
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق كه‌شتییه‌كیان دوور خسته‌وه له كه‌شتییه‌كی دیكه، كه خه‌ریك بوو، سووته‌مه‌نی بۆ ده‌گواسته‌وه، له دووری (52) كیلۆمه‌تر له ئاوی نێوده‌وڵه‌تی له كه‌ناراوه‌كانی كه‌نداو، دوای ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌ركه‌وت، ئه‌و كه‌شتییه مینێكی پێوه لێكێندراوه.
كێ له‌و رووداوانه سوودمه‌نده؟
"معه‌ن ئه‌لجبووری" شاره‌زای ستراتیژی، رای وایه به قاچاغبه‌رانی نه‌وتی ئێران له رێگه‌ی به‌نده‌ره‌كانی عێراقه‌وه، زۆر سوود له‌و رووداوانه وه‌رده‌گرن. ئه‌و گوتی: "ئه‌مه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و عێراق پێیه‌وه ده‌ناڵێنێت".
ئه‌و گوتیشی: "میلیشیا‌كان و بانده‌كانی به قاچاغبردنی نه‌وتی ئێران و ئه‌وانه‌ی كه به نرخێكی كه‌م له نرخی بازاری جیهانیی نه‌وتی ئێران ده‌كڕن، سوود له‌و رووداوانه وه‌رده‌گرن".
"ئه‌لجبووری" باسی له لاوازی هێزه ده‌ریاییه‌كانی عێراق و ئه‌و به‌ربه‌ستانه كرد، كه كاری به‌نده‌ری "خوورعه‌بدوڵڵا"یان په‌كخستووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رێكه‌وتن له نێوان عێراق و كوه‌یت هه‌یه بۆ ده‌ستنیشانكردنی سنووری ئاوی نێوانیان.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، "ره‌عد هاشم" توێژه‌ر له كاروباری عێراق، گوتی: "دووپاتبوونه‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه ده‌ریده‌خات، ده‌ستی شاراوه هه‌ن، كه له‌سه‌ر ژێیه‌كی هه‌ستیار یاری ده‌كه‌ن. ئه‌و ده‌ستانه نایانه‌وێت به‌نده‌ره‌كانی عێراق چالاك ببنه‌وه و ببوژێنه‌وه".
رێڕه‌ی ئاویی عێراق ده‌گاته‌وه به‌نده‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی به‌سره و له‌وێوه درێژ ده‌بێته‌وه بۆ "خور ئه‌لزوبێر"، كه ده‌كه‌وێته به‌نده‌ری "ئوم قه‌سر".
پارێزگای به‌سره (550 كیلۆمه‌تر له باشووری به‌غدا هه‌ڵكه‌وتووه)، تاكه ده‌روازه‌ی ده‌ریایی عێراقه و پێنج به‌نده‌ری بازرگانی و دوو به‌نده‌ری نه‌وتیی تێدایه.
"ره‌عد هاشم" رای وایه، "له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ وڵاتێكدا نییه، كێشه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر جوڵه‌ی بازرگانی له ناوچه‌كه درووست بكات، جگه له كۆماری ئیسلامی ئێران، كه به هۆی ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوون زۆر زیانی به‌ركه‌وتووه".
له (2018)ه‌وه، ئیداره‌ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، "دۆناڵد تره‌مپ" سزای توندی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه و به ئامانجی ئه‌وه‌ی هیچ وڵاتێك نه‌وتی ئێران نه‌كڕێت و هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته بگه‌یه‌نێته ئاستی سفر.
ئه‌و شاره‌زایه، گوتیشی: "له‌به‌ر ئه‌و هۆیه، زۆربه‌ی كڕیاره‌كانی نه‌وت له‌و به‌نده‌رانه نه‌ماوون، له ترسی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا".
"ره‌عد هاشم" باسی له‌وه‌شكرد، ئێران ده‌یه‌وێت به زیانگه‌یاندن به به‌نده‌ره‌كانی عێراق، كه‌شتییه‌كان روو له به‌نده‌ره‌كانی ئه‌و بكه‌ن و ده‌ریبخات، كه به‌نده‌ره‌كانی ئارامن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێران به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ تۆمه‌تباره به دانانه‌وه‌ی مینی لاستیكی و لكاندنی به كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگردا. چونكه راپۆرته‌كان ده‌ریانخست، ئه‌و مینه‌ی لكێندرابوو، به كه‌شتییه‌كه‌وه هاوشێوه‌ی ئه‌و مینانه‌یه ئێران به‌كاری ده‌هێنێت.
كێ زاڵه به‌سه‌ر ره‌وشی ئاسایش‌دا
هێزی ده‌ریایی عێراق به‌رپرسیارێتی ئاسایشی ناوچه‌ی باكووری كه‌نداویان له ئه‌ستۆیه و له ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌سره‌ن.
"معه‌ن ئه‌لجبووری" رای وایه، ئه‌و هێزه عێراقییانه‌ی له‌وێن، "لاوازن" ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی درووستبوونی بارگرانی له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی "خورعه‌بدوڵڵا".
"ئه‌لجبووری" گوتیشی: "ئێمه ده‌زانین توانای عێراق له سه‌پاندنی ئاسایش چه‌نده به‌راورد به‌و هێزانه‌ی ده‌یانه‌وێت تێكی بده‌ن".
هه‌روه‌ها "ره‌عد هاشم" رای وایه، نزیكترین خاڵ له‌و شوێنه‌ی رووداوه‌كانی "خورعه‌بدوڵڵا"ی لێ روویدا، ئه‌و به‌نده‌رانه‌یه، كه میلیشیاكانی لایه‌نگری ئێران تێیاندا باڵاده‌ستن.
گوتیشی: "گرووپه میلیشیاكانی لایه‌نگری ئێران ده‌ستیان به‌سه‌ر شۆسته‌ی زۆربه‌ی به‌نده‌ره‌كانی عێراقدا گرتووه".
هه‌روه‌ها گوتی: "پێویسته هه‌واڵگری رۆڵی هه‌بێت له ئاشكراكردنی ئه‌وانه‌ی له پشت ئه‌و رووداوانه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌وه زیاتر په‌ره نه‌ستێنن و زیانه‌كانیان چه‌ندجاره نه‌بێت".
ئه‌و شاره‌زایه، رای وایه: "ئه‌و رووداوانه، كه میلیشیا لایه‌نگره‌كانی ئێران ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌یه، بوترێت ئه‌وان ده‌ستوه‌ردان له قوڵایی عێراقدا ناكه‌ن و ته‌نیا له ناوچه دووره ده‌ست و سنوورییه‌كانن".
بكه‌ری راسته‌قینه كێیه؟
تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق، ئاشكرایان نه‌كردووه، كێ له پشت لكاندنی مین بووه به كه‌شتییه‌كی نه‌وتیدا، كه مانگی رابردوو رووداوه‌كه‌ی روویدا، "ره‌عد هاشم" رای وایه، "حكومه‌تی به‌غدا نایه‌وێت به‌دواداچوون بكات، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات ئێران له پشت ئه‌و كاره‌یه و ترس هه‌یه له راگه‌یاندنی ئه‌و ئه‌نجامه".
به‌ڕێوبه‌ری گشتیی كۆمپانیای به‌نده‌ره‌كانی عێراق، "فه‌رحان ئه‌لفرته‌وسی" له مه‌ترسی ئه‌و جۆره رووداوانه‌ی چه‌ته‌كانی كه‌مكرده‌وه و گوتی: "ره‌نگه كۆمه‌ڵێك راوچی له پشت ئه‌و رووداوانه‌وه بن".
هه‌روه‌ها "سه‌فا عه‌بدولحوسه‌ین" به‌ڕێوبه‌ری گشتیی پێشووی به‌نده‌ره‌كانی عێراق، نه‌یویست له‌و باره‌یه‌وه هیچ قسه‌یه‌ك بكات و گوتی: "هیچ زانیارییه‌كم له باره‌ی ئه‌و رووداوه نییه".
سه‌رچاوه: الحرة
وه‌رگێڕان: ئ.ڕ