وەزارەتی تەندروستی ئامارێكی نوێی كۆرۆنای راگەیاند
كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و 52 كه‌سی دیكه‌ش تووشی په‌تاكه بوون
K24- ھەولێر:
وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، چاكبوونه‌وه و گیانله‌ده‌ستدانی كۆرۆنای له سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان راگه‌یاند و ئاشكرای كرد، 52 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون.
لە راپۆرتی وەزارەتی ھاتووە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 4 هه‌زار و 121 كه‌س كراوه و له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ش 52 كه‌ی دیكه تووشی ئه‌و په‌تایه بوونه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 1 كەسی تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان گیانی لەدەستداوە و 468 كه‌سیش له‌و ڤایرۆسه چاكبوونه‌ته‌وه.
دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی: