سوپاى ئهمريكا: ژمارهى چهكدارانى داعش رووى له كهمبوونهوه كردووه
ژەنەراڵێکی باڵای سوپای ئەمریکا رایگهياند، رێکخراوی داعش چیدیکە توانای شەڕی زەمینی نەماوە و بەردەوامیش لە پاشەکشەدایە.
K24 – ههولێر:
ژەنەراڵێکی باڵای سوپای ئەمریکا رایگهياند، رێکخراوی داعش چیدیکە توانای شەڕی زەمینی نەماوە و بەردەوامیش لە پاشەکشەدایە.
گوتيشى: ھێرشە تیرۆريستییەکانی ئەمدوایەی داعش لە بەغدا، ئاماژەیە بە نزیکبوونەوەی کۆتایی داعش لە عێراقدا.
ژەنەراڵ گاری ڤۆلسکی، ژەنەراڵی باڵای سوپای ئەمریکا لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا، رایگهياند، ئێستا داعش بەدەست کەمیی ژمارەی چەکدارانییەوە دەناڵێنێت و ژمارەی چەکدارەکانیان بەردەوام لە کەمبوونەوەدان.
ئەو ژەنەراڵە ئەمریکییە گوتى: لەرابردوودا، کاتێک داعش ھێرشی بکردایە، نزیکەی 100 چەکدارێک بەشدار دەبوون لەو ھێرشانە، بەڵام ئێستا تەنیا 10 بۆ 15 چەکدار و بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو شەڕ دەکەن.
پاشانیش ژەنەراڵ گاری ڤۆلسکی ئەوەش ئاشكرا كرد، داعش رۆژ لە دوای رۆژ ناوچە لەدەست دەدات و سنووری دەسەڵاتیان بەردەوام لە کەمبوونەوەدایە.