پەیامێک لە سەرۆک بارزانی-یه‌وه‌

سه‌رۆك بارزانی: "وێڕای سوپاسگوزارییم بۆ هەموو خەڵكی خۆشەویستی كوردستان، بەهۆی پەتای كۆرۆنا و پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەكان و لەپێناو سەلامەتیی هاووڵاتیان، پرسەی خوالێخۆشبوو سەردارئاغا بەڕێوە ناچێت".

سه‌رۆك بارزانی
سه‌رۆك بارزانی

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به‌ هۆی كۆچی دوایی "كەسایەتیی دیار و نیشتیمانپەروەری كوردستان و دەڤەری سلێمانی و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول، سەردارئاغای كوڕی حەمەی ئاوڕەحمانئاغای سلێمانی" په‌یامێكی راگه‌یاند.

به‌ گوێره‌ی په‌یامه‌كه‌، كۆچكردوو، هاوكات "برای خوالێخۆشبوو نازدارخانی خێزانی رەحمەتی كاك ئیدریس، ئەمری خودای گەورەی بەجێ گەیاندووە و بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كردووە".

ده‌قی په‌یامه‌كه‌

پەیامێک لە سەرۆک بارزانی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە 7ـی شوباتی 2021 كەسایەتیی دیار و نیشتیمانپەروەری كوردستان و دەڤەری سلێمانی و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول، سەردارئاغای كوڕی حەمەی ئاوڕەحمانئاغای سلێمانی و، برای خوالێخۆشبوو نازدارخانی خێزانی رەحمەتی كاك ئیدریس، ئەمری خودای گەورەی بەجێ گەیاندووە و بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كردووە.

وێڕای سوپاسگوزارییم بۆ هەموو خەڵكی خۆشەویستی كوردستان، بەهۆی پەتای كۆرۆنا و پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەكان و لەپێناو سەلامەتیی هاووڵاتیان، پرسەی خوالێخۆشبوو سەردارئاغا بەڕێوە ناچێت.

لە خودای مەزن داواكارم سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك بدات و خوالێخۆشبووش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

انا للە و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی

7ـی شوباتی 2021